ناوهڕۆك
گەورەترین وڵاتان بەپێی ڕووبەر
١- ڕووسیا: وڵاتی ڕووسیا کە دەکەوێتە هەردوو کیشوەری ئەورووپا و ئاسیاوە گەورەترین وڵاتی جیهانە لەڕووی ڕووبەرەوە بە ١٧ میلیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشە، خاکەکەی بە نزیکەیی ٪١١ وشکایی گۆی زەوی پێکدەهێنێت.
٢- کەنەدا: کەنەدا دووەم گەورەترین وڵاتی جیهان و گەورەترین وڵاتی کیشوەری ئەمریکای باکوورە لەڕووی ڕووبەرەوە کە خاکەکەی ٩.٩٨٤ میلیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و ٪٦.٧٣ وشکایی پێکدێنێت.
٣- چین: وڵاتی کۆمەنیست و هەڵکەوتەی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا وڵاتی چین سێیەم گەورەترین وڵاتی جیهانە و گەورەترینی کیشوەری ئاسیایە، خاکەکەی ٩.٧٠٦ میلیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و ٪٦.٥٤ وشکایی پێکدێنێت.
٤- ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا: گەورە وڵاتی ئەمریکا و خاوەنی زۆربەی بڕیارەکانی جیهان چوارەم گەورەترین خاکی هەیە بە ٩.٣٧٢ میلیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشە و ٪٦.٣١ پێکدێنێت.
٥- بەڕازیل: بەڕازیل پێنجەم گەورەترینی جیهان و گەورەترین خاکی کیشوەری ئەمریکای باکوور وڵاتی سامبا خاکەکەی ٨.٥١٥ میلیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و ٪٥.٧٤ پێکدێنێت.
٦- ئوسترالیا: وڵاتی ئوسترالیا شەشەم گەورەترین وڵاتی جیهانە و گەورەترینی کیشوەری ئوسترالیایە کە کیشوەرەکە بەناوی خۆیەوە ناونراوە بەهۆی گەورەیی خاکەکەی و زاڵبوونی بەسەر تەواوی وڵاتانی چواردەوریدا، ڕووبەرەکەی ٧.٦٩٢ میلیۆن کیلۆمەترە و ٪٥.١٨ پێکدێنێت.
٧- هیندستان: هیندستان دووەم گەورەترین وڵاتی کیشوەری ئاسیا ڕووبەری خاکەکەی ٣.٢٨٢ میلیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و ٪٢.٢١ پێکدێنێت.
٨- ئەرجەنتین: وڵاتی زیوی ئەرجەنتین ڕووبەری خاکەکەی ٢.٧٨٠ میلیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و ٪١.٦٧ پێکدێنێت.
٩- کازاخستان: ئەم وڵاتەی هەڵکەوتەی کیشوەری ئاسیا ڕووبەری خاکەکەی ٢.٧٢٤ میلیۆنە و ٪١.٨٤ پێکدێنێت.
١٠- جەزائیر: دەیەم گەورەترین وڵاتی جیهان و گەورەترین وڵاتی کیشوەری ئەفریقایە کە ڕووبەری خاکەکەی ٢.٣٨١ میلیۆن کیلۆمەتر دووجایە و ٪١.٦٠ پێکدێنێت.
سێ بچووکترین وڵات
١- ڤاتیکان: بچووکترین دەوڵەتی جیهانە و دەکەوێتە ئەورووپاوە، بنکەی سەرەکی کڵێسای ڕۆمانی کاسۆلیکییە و ناوچەی نیشتەجێبوونی پاپایە، دەکەوێتە ناو وڵاتی ئیتاڵیاوە و خاکەکەی تەنها ١ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.
٢- مۆناکۆ: وڵاتێکی بچووکە و بەهەمان شێوە دەکەوێتە ئەورووپا، لەناو وڵاتی فەڕەنسادا هەڵکەوتووە لەسەر دەریای سپی ناوەڕاست، ڕووبەری خاکەکەی تەنها ٢ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.
٣- جەبەل تاریق: دەوڵەتێکی ژێر دەسەڵاتی وڵاتی بەڕیتانیایە، دەکەوێتە نێوان وڵاتی ئیسپانیا و لیبیایەوە و ڕووبەری خاکەکەی ٦ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.
ڕیزبەندی وڵاتان بەپێی ژمارەی دانیشتووان (داتای ٢٠٢١)
١- چین: زۆرترین ڕێژەی دانیشتووانی جیهان لە وڵاتی چیندایە، ١.٤٣٩ میلیار خەڵکی لێدەژی و چڕی دانیشتووان ١٥٣ کەسە لە کیلۆمەتری چوارگۆشەدا.
٢- هیندستان: ڕێژەی دانیشتووانی چین ١.٣٨٠ میلیار کەسە و یەکێکە لە قەرەباڵغترین وڵاتەکان بەهۆی بوونی چڕییەکی زۆرەوە کە لە یەک کیلۆمەتر چوارگۆشەدا ٤٦٤ کەس دەژین.
٣- ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا: سێیەم زۆرترین دانیشتووانی هەیە بە ٣٣٢ میلیۆن کەس بەڵام چڕییەکی زۆر کەمتر بەراورد بە ڕووبەری خاکەکەی کە تەنها ٣٦ کەس دەژین لە یەک کیلۆمەتر چوارگۆشەدا.
٤- ئیندەنووسیا: گەورەترین وڵاتی ئیسلامی وڵاتی ئیندەنووسیا ٢٧٣ میلیۆن کەسی لێ دەژی و چڕی دانیشتووان بەرزترە کە ١٥١ کەس لە یەک کیلۆمەتر چوارگۆشەدا دەژین.
٥- پاکستان: وڵاتی پاکستان ٢٢٠ میلیۆن دانیشتووانی هەیە و چڕی بەرزە بە ٢٨٧ کەس لە یەک کیلۆمەتر چوارگۆشەدا.
٦- بەڕازیل: وڵاتی بەڕازیل ژمارەی دانیشتووانی ٢١٢ میلیۆن کەسە بەڵام بەهۆی گەورەیی ڕووبەری خاکەکەی چڕی کەمە و ٢٥ کەس/ کیلۆمەتر چوارگۆشەدایە.
٧- نێجیریا: وڵاتی نێجیریای کیشوەری ئەفریقا یەکەم وڵاتی ئەفریقییە کە زۆرترین دانیشتووانی هەیە بە ٢٠٦ میلیۆن کەس و چڕی دانیشتووان ٢٢٦ کەسە.
٨- بەنگلادیش: وڵاتی بەنگلادیش ژمارەی دانیشتووانی ١٦٤ میلیۆن کەسە بەڵام چڕترین وڵاتی ناو وڵاتە گەورەکانی جیهانە کە ١٢٦٥ کەس لە یەک کیلۆمەتر چوارگۆشەدا دەژین.
٩- ڕووسیا: گەورە وڵاتی ڕووسیا ڕێژەی دانیشتووانی ١٤٥ میلیۆن کەسە و یەکێک لە کەمترین چڕی دانیشتووانی هەیە کە تەنها ٩ کەس لە یەک کیلۆمەتر دووجادایە.
١٠- مەکسیک: وڵاتی مەکسیک ژمارەی دانیشتووانی ١٢٨ میلیۆن کەسە و چڕی دانیشتووان بۆ یەک کیلۆمەتر ٦٦ کەسە.
مانای ناوی هەندێک لە وڵاتان
عێراق (میزۆپۆتامیا): وڵاتی دوو ڕووبار
لوبنان: سپی (عیبری)
وێڵز: بیانییەكان
یۆنان: وڵاتی هۆزی “یۆن”
یەمەن: خۆشبەخت
ئهرژهنتین: سهرزهوی زیو
ئهفریقای باشوور: سهرزهوی بێ سهرما
ئهڵمانیا: سهرزهوی ههموو پیاوان
هەنگاریا: وڵاتی هۆزی مەجەر (هەنگاری)
ئیسپانیا: سهرزهوی كهروێشكی كێوی
ئوسترالیا: سهرزهوی باشووری
ئینگلتەرا: خاکی خێڵی ئانگل
ئۆكرانیا (ئۆکراین): ناوچهی سنووری
لیبریا: وڵاتی ئازادی
مەغریب (مەراکیش): ڕۆژئاوا
مەکدۆنیا: وڵاتی دانیشتووانی شاخ، دانیشتووانی بەرزاییەكان.
مەكسیک: ئیسپانیای نوێ (ئیسپانی)
میسڕ: شار یان ئاوەدانی
نەرویج: ڕێگای باكوور
نەمسا: وڵاتی ڕۆژهەڵهاتن
نێجیریا: وڵاتی ڕەش پێستەکان (لاتین)
هۆڵەندا: خاكی نزم (ئەڵمانی)
هیند: پڕ ئاو (فارسی كۆن)
هیندۆراس: قووڵاییەكان
شاره گهورهکانی جیهان له ڕووی دانیشتوانهوه
٣٧,٨٤٣,٠٠٠ |
تۆکیۆ - یابان |
|
|
٣٠,٣٥٩,٠٠٠ |
جاکارتا - ئیندەنووسیا |
|
|
٢٤,٩٩٨,٠٠٠ |
نیو دەلهی - هیندستان |
|
|
٢٤,١٢٣,٠٠٠ |
مانیلا - فیلیپین |
|
|
٢٣,٤٨٠,٠٠٠ |
سیئۆل - کۆریای باشوور |
|
|
٢٣,٤١٦,٠٠٠ |
شەنگەهای - چین |
|
|
٢٢,١٢٣,٠٠٠ |
کەراچی - پاکستان |
|
|
٢١,٠٠٩,٠٠٠ |
بێژینگ - چین |
|
|
٢٠,٦٣٠,٠٠٠ |
نیویۆرک - ئەمریکا |
|
|
٢٠,٥٩٧,٠٠٠ |
گوانگژۆ - چین |
|
|
ئهو وڵاتانهی زۆرترین ژمارهی مسوڵمانی تیادا دهژین
- ئیندەنووسیا: ٢٢٩ میلیۆن
- پاکستان: ٢٠٠ میلیۆن
- هیندستان: ١٩٥ میلیۆن
- بهنگلادیش: ١٥٣ میلیۆن
- نێجیریا: ٩٩ میلیۆن
- میسڕ: ٨٧ میلیۆن
- ئێران: ٨٢ میلیۆن
- تورکیا: ٨٠ میلیۆن
- جەزائیر: ٤١ میلیۆن
- سوودان: ٣٩ میلیۆن
ئەو وڵاتانەی زۆرترین مەسیحی تێدایە (بە میلیۆن)
١- ئەمریکا: ٢٣٠
٢- بەڕازیل: ١٨٠
٣- مەکسیک: ١٠٧
٤- نێجیریا: ٨٨
٥- فیلیپین: ٨٦
٦- ڕووسیا: ٨٠
٧- کۆنگۆی دیموکرات: ٦٣
٨- ئیتاڵیا: ٥٣
٩- ئیسۆپیا: ٥٢
١٠- چین: ٤٨
ئهو زمانانهی که زۆرترین وڵات قسهی پێدهکهن
- زمانی ئینگلیزی: ٥٩ وڵات
- زمانی فهڕهنسی: ٣٤ وڵات
- زمانی عهرهبی: ٢٣ بۆ ٢٥ وڵات
- زمانی ئیسپانی: ٢١ وڵات
- زمانی پورتوگالی: ٩ بۆ ١٠ وڵات
- زمانی ئهڵمانی: ٦ وڵات
ژمارەی قسەکەرانی هەر زمانێک بە خەڵکانی ڕەسەنی قسەکەر و ئەوانەشی کە وەک زمانی دووەم بەکاریدێنن:
- ئینگلیزی: ١.٣٤٨ میلیار
- چینی: ١.١٢٠ میلیار
- هیندی: ٦٠٠ میلیۆن
- ئیسپانی: ٥٤٣ میلیۆن
- عەرەبی: ٢٧٤ میلیۆن
- بەنگالی: ٢٦٨ میلیۆن
- فەڕەنسی: ٢٦٧ میلیۆن
- ڕووسی: ٢٥٨ میلیۆن
- پورتوگالی: ٢٥٧ میلیۆن
- ئۆردو: ٢٣٠ میلیۆن
وڵاتهکانی یهکێتی ئهورووپا
وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا ژمارەیان ٢٧ وڵاتە (پێش دەرچوونی بەڕیتانیا ٢٨ وڵات بوون):
دامەزرێنەران:
- ئەڵمانیا
- فەڕەنسا
- هۆڵەندا
- ئیتاڵیا
- بهلجیکا
- لۆکسمبۆرگ
- نهمسا
- قوبروس
- چیک
- ئیسپانیا
- دانیمارک
- ئیستوانیا
- فینلهندا
- ههنگاریا
- سوید
- یۆنان
- ئێرلەندا
- کرواتیا
- لاتیڤیا
- پۆڵهندا
- پورتوگال
- سلۆڤاکیا
- سلۆڤینیا
- بولگاریا
- ڕۆمانیا
- لیتوانیا
- ماڵتا
وڵاتانی ئهندامانی ناتۆ
وڵاتانی ناتۆ (بە ئینگلیزی: NATO) بە مانای ڕێکخراوی پەیمانی ئەتڵەسی باکوور دێت، کە ڕێکخراوێکە ئەندامانی ناوی وەک سیستمێکی بەرگری سەربازی و سیاسی کاردەکەن و لەکاتی بوونی هەر هێرشێکدا پارێزگاری لە یەک دەکەن، ئەم وڵاتانە توانای بڕیاریان هەیە بۆ وڵاتانی زوڵملێکراو ئەگەرچی لە دەرەوەی ڕێکخراوەکەش بن، وەک بڕیاری هێرشکردنە سەر هێزەکانی عێراق دوای داگیرکردنی کوەیت، وڵاتەکان ٣٠ دانەن کە ئەمانەن:
- ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئهمریکا
- شانشینی بەڕیتانیا
- بهلجیکا
- کهنهدا
- چیک
- دانیمارک
- فهڕەنسا
- ئهڵمانیا
- یۆنان
- ههنگاریا
- ئایسلهندا
- ئیتاڵیا
- لۆکسمبۆرگ
- هۆڵهندا
- نهرویج
- پۆڵهندا
- پورتوگال
- ئیسپانیا
- تورکیا
- ئەلبانیا
- بولگاریا
- ئیستۆنیا
- لاتیڤیا
- لیتوانیا
- کرواتیا
- مۆنتۆنیگرۆ
- مەکدۆنیای باکوور
- ڕۆمانیا
- سلۆڤاکیا
- سلۆڤینیا
وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان
- عێراق
- ئێران
- تورکیا
- سوریا
- سعودیە
- بەحرەین
- قوبروس
- میسڕ
- ئیسرائیل
- ئەردەن
- کووەیت
- لوبنان
- عومان
- قەتەڕ
- ئیماڕات
- یەمەن
دەرەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان
- هەرێمی کوردستان لەناو عێراقدا
- فەڵەستین لەناو ئیسرائیلدا
- دەسەڵاتی سەربەخۆی ڕۆژئاوا لەناو سووریادا
وڵاتانی بەڵکان
- کرواتیا
- ئەلبانیا
- سڕبیا
- ڕۆمانیا
- بولگاریا
- سلۆڤینیا
- مۆنتۆنیگرۆ
- مەکدۆنیا
- مەکدۆنیای باکوور
- کۆسۆڤۆ
- بۆسنە و هەرسک
وڵاتانی قەوقاز
وڵاته کۆمهنسیتهکان
- چین
- کوبا
- کۆریای باکوور
- ڤێتنام
- لاوس
وڵاته ئهسکهندهناڤییەکان
- نهرویج
سوید
دانیمارک
فینلهندا
گرینلاند
ئایسلهندا