عوود

له‌لایه‌ن: - سۆز عەتا سۆز عەتا - به‌روار: 2021-10-29-22:36:00 - کۆدی بابەت: 7038
عوود

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

عود بە (ئینگلیزی: Oud)، ئالەتێکی ژێداری میوزیکییە، لە شێوەی سندووقێکی قووڵدایە و ملێکی درێژی هەیە کە ژێیەکانی پێوەیە و بەشی سەرەکی ئامێرە ژێدارەکانە، ئەوانیش ئەو ئامێرانەن بەهۆی لەرینەوەی ژێیەکانەوە دەنگ دروست دەکەن.
عود سەر بە کۆمەڵەی عودەکانە یاخود بە ئینگلیزی 'لیوتەکان'ـە، ژێیەکان ئەو تەلە باریکانەن کە لەسەر تەختەی نۆتەکانی عود دانراون و بە لەرینەوەیان بەهۆی پەڕی لێدانی ئامێرە ژێدارەکانەوە (بە عەرەبی: ریشة)، دەنگ دەردەکەن و ئاوازێکی میوزیکیان لێدەردەچێت. زۆرجار ژێیەکان ۱۱ دانەن کە بە جووت دەبەسترێن و دەبنە ٥ جووت کە دانەیەکیان بە تاکی دەمێنێتەوە و دیارترین جۆرییەتی بەڵام هەندێک مۆدێلیان ٥ یان ۷ جووتن ئەویش بەپێی ژمارەی ژێیەکانە کە ۱٠ یان ۱۳ دانەن.

دۆزینەوەی عود

پێکهاتەی عود هاوشێوەی ئامێری لیوتە کە ئالەتێکی میوزیکی کۆنی ئەوروپییە، هەردوو عود و لیوتی ئەوروپی لە یەک بنچینە بوون و بەپێی نەریتی کۆمەڵگاکان جیاوازیان هەبووە. عود و لیوت لەو پێکهاتە دارییەی کە بۆ دروستکردنی بەکاردەهێنریت جیاوازییان هەیە، هەرچەندە چەندەها دەوڵەتی عەرەبی خەریکی دروستکردنی عودن و ناوبانگێکی یەکجار زۆری هەیە و لە ئێستادا عودی عێراقی بۆتە عودێکی بەناوبانگی جیهانی کە ئاوازدانەر و گۆرانیبێژی پێشەنگی جیهانی عەرەبی بەکاریدێنن. کۆنترین بەڵگەی شوێنەوارناسی مێژوویی ئامێری عود دەگەڕێتەوە بۆ 5000 ساڵ پێش زایین، کاتێک توێژەران کۆنترین شوێنەواری ئامێری عودیان دۆزییەوە.
دوای لێکۆڵینەوەیەکی زۆر لەسەر شوێنەوارەکانی عود شوێنەوارناسان سەلماندیان کە یەکەم دەرکەوتنی ئامێریعود لە میزۆپۆتامیا و (دوورگەی سوریا) بوو لە سەردەمی ئەکادی ساڵانی ٢٣٥٠ - ٢١٧٠ پێش زایین و لە میسڕدا لە ساڵانی ١٥٨٠ - ١٠٩٠ پێش زایین و لە ئێراندا لە سەدەی ١٥ـی پێش زایین بۆ یەکەمجار دەرکەوت.

جۆرەکانی عود

سێ جۆری سەرەکی عود هەن ئەوانیش: عودی عەرەبی، عودی تورکی و عودی فارسی کە بە باربات ناودەبرێت.

  • عودی تورکیش لە یۆناندا کاری پێکراوە و بەکارهێنراوە کە پێی دەوترا (ئوتی)
  • عودی سوری و میسڕی و عێراقیش هەر پێیان دەوترێت عودە عەرەبیەکان لەبەر ئەو لێکچوونە زۆرەی هەیانە، سەرەڕای جیاوازی ناوچەکانیان، عودی عەرەبی لە هەردوو جۆرەکەی دیکە گەورەترە و دەنگێکی قووڵتر و پڕتری هەیە، جیاواز لە عودی تورکی کە دەنگێکی تیژی هەیە، عودی عەرەبی تەنها لە نیمچەدوورگەی عەرەبی نەدۆزراوەتەوە بەڵکو لەهەموو جیهانی عەرەبیدا بوونی هەبووە.
  • باڕباتی فارسی کە بە عود دەناسرێت، دەنگێکی ڕوونی هەیە.
  • عودی تایبەت بە ئافرەتانیش هەیە بۆ ئەو ئافرەتانەیە کە دەست و پەنجەیان ناسک و وردە تا بتوانن بە ئاسانتر بیژەنن و باشتر هەڵیبگرن کە پێیان دەوترێت زێننێ عود هەروەها کومێثرا عود یاخود عودی دووگیان کە شێوەیەکی هەرمێی هەیە و زیاتر لە میسڕدا بەکاردەهێنرێت و زۆر بەناوبانگ نییە.


سەرچاوەکان



1004 بینین