ناوهڕۆك
ناساندن
عێراقی سەردەمی عوسمانی یان عێراقی عوسمانی (بە ئینگلیزی: Ottoman Iraq، بە عەرەبی: العراق العثماني) زاراوەیەکە ئاماژەیە بۆ ئەو قۆناغەی مێژووی عێراق دەکات کە ناوچەکە لەژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا بووە لە ساڵی ١٥٣٤ تا ١٩٢٠، لەگەڵ قۆناغی سەربەخۆیی لە ساڵی ١٧٠٤ تا ١٨٣١ لە ژێر دەسەڵاتی مەمالیکەکانی عێراقدا.
دابەشکاری
پێش چاکسازییەکان (١٥٣٤-١٧٠٤) عێراق بەسەر چوار پارێزگادا دابەشکرابوو:
- ویلایەتی بەغداد
- ویلایەتی شارەزوور
- ویلایەتی بەسڕە
- ویلایەتی مووسڵ
پاشان عێراقی عوسمانی لە كاتێكی دواتردا (١٨٣١-١٩٢٠) و بەسەر سێ ویلایەتدا دابەشكرا (پارێزگا):
- ویلایەتی بەغداد
- ویلایەتی بەسڕە
- ویلایەتی مووسڵ
لە جەنگی یەکەمی جیهانیدا هێزەکانی ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا هێرشیان کردە سەر ناوچەکە و لەشکرکێشییەکە بە ئۆپەراسیۆنی میزۆپۆتامیا ناسرابوو. شەڕ بە شەڕی بەسڕە لە ساڵی ١٩١٤ دەستی پێکرد و بە درێژایی جەنگەکە شەڕکردن بەردەوام بوو. تا ئەوەی لە کۆتایی جەنگ ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی هەڵوەشایەوە و بەپێی پەیماننامەی سایکس پیکۆ ناوچەکە بەسەر هەردوو دەسەڵاتی فەڕەنسی و بەریتانیدا دابەش کرا. دوابەدوای ئەوەش شانشینی عێراق دامەزرا.