كۆی گشتی: 647
پۆلێنكردن
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت خانمان
پشکنینی ئاسنی خوێن (بە ئینگلیزی: serum Iron test) بە تەنها ئەنجامێکی یەکلاکەرەوە نادات بە دەستەوە, بەڵکوو پێویستە پشکنینی (Ferritin و Transferrin و TIBC) لەگەڵدا بکرێت، ئەنجامی ئەم پشکنینانە یارمەتیدەر دەبێت بۆ دیاریکردنی هۆکاری نەخۆشی و چارەسەر.
خانمان خوێن و دڵ
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت خانمان
پشکنینی گرووپی خوێن ڕێگەیەکە بۆ زانینی جۆری ئەو خوێنەی لە لەشتدا هەیە. ئەم پشکنینە بۆ ئەوە ئەنجام دەدرێت کە بتوانیت بە سەلامەتی خوێنی خۆت ببەخشیت یاخود خوێن لە کەسێکی ترەوە وەربگریت. گرنگە جۆری خوێنەکەت بزانیت،
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت خانمان
پشکنینی ئەنسۆلینی خوێن (بە ئینگلیزی: Insulin blood test) یان پشکنینی ئەنسۆلینی لەخورینی (بە ئینگلیزی: Fasting insulin test)، بریتییە لە پشکنینێک کە بۆ پێوانەکردنی بڕی ئەنسۆلین لە جەستەدا بەکاردێت. هەروەها بۆ چاودێریکردنی چارەسەری ئاستی نائاساییی ئەنسۆلین و بەرگریی ئەنسۆلینیش بەکاردێت. 
خانمان خوێن و دڵ
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت خانمان
خڕۆکەی سوری خوێن (بە ئینگلیزی: Red Blood Cell یان RBC) کە پێشی دەوترێت ئێریترۆسایت (بە ئینگلیزی: erythrocyte) پێکهاتەی خانەیی و توخمێکی گرنگی ناو خوێنن، خڕۆکە سورەکان تایبەتمەندیی ڕەنگ دەدەن بە خوێن و کاریان هەڵگرتن و گواستنەوەی ئۆکسجینە لە سییەکانەوە بۆ شانە و خانەکانی لەش.
خانمان خوێن و دڵ
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت خانمان
خڕۆکەی سپی خوێن (بە ئینگلیزی: white blood cell یان WBC) کە پێشیان دەوترێت لیوکۆسایت (بە ئینگلیزی: leukocyte) یان خانە سپییەکانی خوێن، بریتیین لە پێکهاتەی خانەیی ناو خوێن کە هیمۆگڵوبینیان تێدا نییە، ناوکی هەیە و جووڵۆکە، کاری سەرەکی ئەم خانانە بەرگریکردنە لە لەش
خانمان خوێن و دڵ
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت خانمان
سیڕەمی خوێن (بە عەرەبی: سیروم، بە ئینگلیزی: Serum) ئەو پێکهاتە شلەیەی خوێنە کە بەشداری لە کردەی مەیاندنی خوێندا ناکات. خوێنی مرۆڤ لە چەند پێکهاتەیەکی جیاواز پێکدێت کە هەر یەکەیان فرمانی جیاوازیان هەیە.
خانمان خوێن و دڵ
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت خانمان
پشکنینی خوێن گونجاندن یان کرۆسماچ (بە ئینگلیزی: crossmatch test) پشکنینێکە بۆ دیاریکردنی گونجانی خوێن لەنێوان بەخشەری خوێن و وەرگری خوێندا پێش گواستنەوەی خوێن ئەنجام دەدرێت، پشکنینێکی زۆر گرنگە و نابێت بە هیچ جۆرێک هەڵەی تێدا ئەنجام بدرێت، یارمەتی دۆزینەوەی باشترین بەخشەر دەدات
خانمان خوێن و دڵ
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت خانمان
پلازما یان پلازمای خوێن (بە ئینگلیزی: Blood plasma) پێکهاتەی شلگازی ناو خوێنە، وەک ناوەندێک کاردەکات بۆ گواستنەوەی ماددە خۆراکییەکان بۆ خانەکانی ئەندامە جیاوازەکانی لەش، هەروەها گواستنەوەی بەرهەمە پاشماوەکانی ئەنجامی زیندەپاڵی خانەکان بۆ گورچیلەکان و جگەر و سییەکان
خانمان خوێن و دڵ
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت خانمان
پشکنینی پەڕەکانی خوێن (بە ئینگلیزی: Platelet count test، کورتکراوەکەی PLT) بۆ پێوانەکردنی ژمارەی پەڕەکانی خوێن و چاودێریکردنی کرداری خوێن مەیاندن لە لەشدا بەکاردەھێنرێت. پەڕەکانی خوێن یاخود خەپلەکانی خوێن خانەی خوێنی بچووکن کە تەنھا لەژێر مایکرۆسکۆپدا دەبینرێن.
خانمان خوێن و دڵ
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت خانمان
خەستبوونەوەی خوێن (بە ئینگلیزی: Polycythemia یان Erythrocytosis) حاڵەتی زۆربوونی خڕۆکە سوورەکانی خوێنە، واتا خڕۆکە سوورەکان ڕێژەیەکی زیاتری خوێن پێکدەهێنن، ئەمەش دەبێتە هۆی خەستبوونەوەی خوێن.