ناوهڕۆك
ناوەكانی خودای گەورە
خودای گەورە بە گێڕانەوەكانی پێغەمبەری ئیسلام (صلی الله علیه وسلم) 99 ناوی هەیە.
ناوەكەی |
واتاكەی |
الله |
پەرستراو |
الرحمن |
بەبەزەیی |
الرحیم |
بهخشنده |
الملیك |
موڵك بەدەست، دەسەڵاتدار |
القدوس |
پیرۆز، پاك و بێگەرد |
السلام |
بڵاوكەرەوەی ئاشتی، بێ خەوش |
المؤمن |
دڵنیاكەری موسوڵمانان بە بەجێهێنانی بەڵێنەكانی |
المهيمن |
چاودێر و پارێزەری هەموو شتێك |
العزيز |
زاڵ و دەسەڵاتدار |
الجبار |
خاوەن دەسەڵاتی ناچاركەر |
المتكبر |
زۆر گەورە |
الخالق |
دروستكەر و بەدیهێنەرە لە نەبوونەوە بۆ بوون |
البارئ |
بەدیهێنەر و پارێزەری بەدیهێنراوەكان |
المصور |
نیگاركێش و وێنەكێش |
الغفار |
لێخۆشبوو و داپۆشەری گوناهـەكان |
القهار |
بە زەبر و بەدەسەڵات و بە توانا |
الوهاب |
بەخشەری بێ ئەندازە |
الرزاق |
ڕزق و ڕۆزی بەخشەر بە هەمووان |
الفتاح |
دەرووكەرەوە و ئەو كەسەی لە كاتی تەنگانە دەرگایەكی پێشبینی نەكراوت بە ڕوودا دەكاتەوە |
العليم |
زانا و ئاگادار بەسەر هەمووشتێكەوە |
القابض |
گوشەری هەموو گەردوون و بونەوەر |
الباسط |
ڕزق و ڕۆزی بەخش بەو كەسەی بیەوێت |
الخافض |
نزمكەر و ڕسواكەری دوژمنانی ئایینەكەی |
الرافع |
بەرزكەرەوە و بڵندكەرەوەی ئەو كەسانەی دەیپەرستن |
المعز |
بەهێزكەر و دەسەڵات بەخش |
المذل |
زەلیلكەر و سەرشۆڕكەر |
السميع |
گوێبیست بە هەموو شتێك لە دونیا و كۆتایی |
البصير |
بینەر بە هەموو شتێك لە دونیا و كۆتایی |
الحكم |
دادپەروەرترین دادوەر و ناوبژیوان |
العدل |
جێبەجێكاری دادگەری |
اللطيف |
نەرمونیان و بەسۆز |
الخبير |
زانا و بە ئاگا لە هەموو كاتێك |
الحليم |
زۆر نەرم و نیان و هێدی و هێواش و بەئارام و لەسەر خۆو بێ پەلە |
العظيم |
زۆر گەورەو مەزن و بەتواناو بەهێزو بەدەسەڵات و شكۆدار |
الغفور |
لێبوردەو لێخۆشبەرو گوناه و نهێنی داپۆش |
الشكور |
سوپاسگوزارو بەخشندەی خێرو چاكەو نازو نیعمەت |
العلي |
بڵند و باڵا |
الكبير |
گەورەو بەدەسەڵاتی بێ سنوور لەگەورەیی و دەسەڵاتدا |
الحفيظ |
پارێزەری دروستكراوەكانی لە تیاچوون و لەناو چوونو لەزیان پێ كەوتنیان |
المقيت |
فریاد ڕس و فریادكەرو بەهانا چووی دروستكراوەكانی |
الحسيب |
ژمێریارو لێپرسەرەوەو نگاداری هەموو شتەكانی بوونەوەر. |
الجليل |
بەرزو بەڕێزو شكۆدار لەسەر هەموو بوونەوەر. |
الكريم |
زۆر سەخی و بەخشندەو بەڕێزو دەستكراوەو دەستڕۆو دەست واڵا. |
الرقيب |
ئاگادارو چاودێرو پەیدار بەسەر هەموو بوونەوەردا. |
المجيب |
وەڵامدەرەوەی هەموو پرس و داوحوازو ئارەزووەكانی دروستكراوەكانی. |
الواسع |
زۆر فراوان و گوشادو بەسەلیقەو بەتوانا. |
الحكيم |
زۆر داناو زاناو كارزان و كاربەجێ و كار لەجێو وردو لێزان. |
الودود |
زۆر بەسۆزو خۆشەویست و دۆستدار. |
المجيد |
زۆر پایە بەرزو سەر بەرزو سەر بڵندو شكۆدارو بەڕێز. |
الباعث |
زیندووكەرەوەو ژێنەرو نێرەرو گۆرەری سەرجەم دروستكراوەكانیەتی. |
الشهيد |
ئاگادارو زانا |
الحق |
ڕاست و دروست و هەق و هەقگۆ. |
الوكيل |
پشت و پەناو، دابینكەرەو دەستەبەرو فەراهەمهێنەرە. |
القوي |
زۆر بەتواناو بەهێزو بەدەسەڵات و زاڵە بەسەر بوونەوەریدا. |
المتين |
زۆر بەهێزو پتەو و بەتواناو قایم و نەگۆڕە. |
الولي |
دۆست و پشتیوان و هاوكارو سەرپەرشتكار. |
الحميد |
سوپاسكەری بەندەكانیەتی لەسەر چاكە كردن، بەندەكانیش سوپاسی خوا دەكەن لەسەر بەخششەكانی. |
المحصي |
ژمێرەرو ئاماركەری هەموو شتەكانی بوونەوەرە. |
المبدئ |
داهێنەرو دروستكەرو دەستپێكەری سەرەتای دروست كردن و بوونەوەرە. |
المعيد |
گێڕەوەو دووپات كەرەوەی خەلق و بوونەوەرە بۆ حاڵەتی پێشوو و سەرەتا. |
المحيي |
زیندووكەرەوە |
المميت |
مرێنەرو لەناو بەری گیانلەبەرانی هەموو بوونەوەرە. |
الحي |
زیندوو |
القيوم |
هەمیشە ڕاگرو بەرپاو ڕاوەستاوو ئامادەباش و، ڕێكخەرو بەڕێوەبەری بوونەوەر. |
الواجد |
دروست كەرو بەدیهێنەرو فەراهەمهێنەری سەرجەم بوونەوەر، هەر لەكایەو هەر هەبوو. |
الماجد |
خاوەن پلەو پایەو شكۆو ڕێزی بێ شومار. |
الواحد |
تاك و تەنیاو بێ هاوەڵ و بێ وێنە لە خودی خۆی و لەسەرجەم ناو و كردارو سیفەتە بەرزو بەڕێزەكانی لەچاو دروست كراوەكانی خۆی. |
الأحد |
تاك |
الصمد |
بێ نیازو مەبەست و جێی نیازو مەبەستو هیوا، لە هەموو دروستكراوەكانی بێ نیازو مەبەست و بێ منەتەو پێویستی بەهیچ شتێك نیە، جێی نیازو مەبەستی هەموو دروستكراوێكە، هەموو شتێك لە بوونەوەردا پیویستی به وه |
القادر |
زۆر بەتواناو بەدەسەڵات. |
المقتدر |
سەرچاوەی هەموو هێزو دەسەڵات و توانایەك لە بوونەوەردا بۆ دروستكراوەكانی. |
المقدم |
پێشخەرو پێشهێنەر، هەموو شتێك دەزانێ پێش هاتن و ڕودانی، دەتوانێ هەمو شتێك وە پێش بخات. |
المؤخر |
دواخەری گشت ڕوداو و پێشهاتەكانە، دەتوانێ هەموو شتێك لەكاتی خۆی ڕاگرێ و دوا بخاو ڕوونەدات. |
الأول |
سەرەتاو یەكەمی هەموو شتێكە لە بووندا، هیچ شتێك لە بوونەوەر نەبووە، ئەو هەر هەبووەو بێ سەرەتایە. |
الآخر |
كۆتاو دوماهی هەموو شتێكە لەبوونداو، هیچ شتێك لە بوونەوەردا نامێنێ و كۆتایی پێ دێ، كەچی خوای گەورە هەر دەمێنێ و بێ كۆتایە و قەت لەناو ناچێ و دوایی نایەت. |
الظاهر |
دیارو ئاشكراو هەیە، لە ڕێگەی بوونەوەرە بوونی خۆی دەنوێنێو پەی پێ دەبرێت. |
الباطن |
نهێنی و نادیارو بزرو پەردە پۆش و شاراوەو نادیدەیە لەبەر چاوی دروستكراوەكانی. |
الوالي |
سەرپەرشتیارو پاشا و خاوەنی هەموو بوون و بوونەوەر. |
المتعالي |
زۆر بەرزو بەڕێزو پلەدارو بەدەسەڵات و خۆ بەرز گر. |
البر |
چاكەكارو بەخشندەی بێ سنوور. |
التواب |
زۆر لێخۆشبوو و تۆبە وەرگرو لێبوردەیە. |
المنتقم |
تۆلە لێ سێنەرەوەی ستەمكاران و تاوانباران. |
العفو |
لێبوردەو داپۆشەری گوناه و تاوان. |
الرءوف |
زۆر بەسۆزو بەزەیی و بەڕەحمەت لەگەڵ دروستكراوەكانیدا. |
مالك الملك |
خاوەن و پاشاو فەرمانڕەوای هەموو ماڵ و موڵك و سەروەت و سامان و بوونێك لە بوونەوەردا. |
ذو الجلال والإكرام |
خاوەنی ئەو پەڕی ڕێزو پایەو شكۆ. |
المقسط |
دادگەرو دادپەروەرو دادڕەو لە حوكم و دەسەڵات و بڕیارو دابەشكردندا. |
الجامع |الغني |
كۆكەرەوەو گردكەرەوەو گشتگیری هەموو شتەكانی بوونەوەر. |
الغني |
زۆر دەوڵەمەندو بێ نیازو بێ ئاتاج و پێویستە لە هەموو شتێك. |
المغني |
دەوڵەمەندكەری خەڵك و بوونەوەرە، هەموو بوونەوەر پێویستی بە دەوڵەمەندی ئەوە. |
المانع |
بەرگری كار، پارێزكار. |
الضار |
زیانبەخش |
النافع |
سودبەخش و زۆر بەكەڵك و بەسوود بۆ هەموو بوونەوەر. |
النور |
نورو ڕوناكی و چراو درەخشان و ڕوناككەرەوەی بوونەوەرە. |
الهادي |
هیدایەت دەرو ڕێنمایی كەرو ڕاستكەرو ڕێپیشاندەری دروستكراوەكانە. |
البديع |
ئافراندن و جوانكارو داهێنەری بوون و بوونەوەرە. |
الباقي |
هەمیشە بەردەوام و هەرماوەیەو قەت لەنێو ناچێت. |
الوارث |
میراتگری هەموو بوون و بوونەوەر، هەموو شتێك لەنێو دەچێ و هەر ئەو دەمێنێ. |
الرشيد |
سەر ڕاست و ڕێناس و شارەزاو ڕێ نیشاندەرو ڕاستە ڕێ كارە. |
الصبور |
زۆر بە ئارام و لەسەر خۆو خۆڕاگرە |