ناوهڕۆك
جووت بوون
جووت بوون ده‌ربڕینی ئاڵوگۆڕی خۆشه‌ویستی نێوان دوو خۆشه‌ویسته، و ڕێگایه‌كه بۆ ده‌رخستنی سۆزی ئاره‌زووی یه‌كتر ویستن و، بوژاندنه‌وه‌ی گیانی به‌رزه فڕین و باڵه فڕه به‌ناو ئارامییه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ری عیشق دا و هه‌ست كردن به خۆشه‌ویستی و گونجاندن.
قۆناغه‌كانی كرداری جووت بوون
1- ووروژاندنی سێكسی
2- ڕه‌پبوون
3- چوونه ناوه‌وه و جوڵه‌كانی جووت بوون
4- ڕژاندن
5- ئۆرگازم / لوتكه‌ی چێژ
6- سوڕی سستی و خاوبوونه‌وه
وروژاندنی سێكسی
پێویسته ئه‌وه بڵێین كه یاریكردن پێش كاره سێكسییه‌كه هۆكارێكی پێویسته بۆ ووروژاندنی هه‌ستی سێكسی، چونكه ده‌بێته هۆی زیادبوونی هێزی ڕه‌پبوون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه یاریكردن خۆی چێژێكی تایبه‌تی هه‌یه و له چێژی جووت بوون كه‌متر نی یه.
ئه‌گه‌ر ژن و مێرد به ته‌واوی یه‌كتریان خۆشبوێت ده‌بینین كه یاریكردن هه‌ستی یه‌كتری ویستن و ئاره‌زوویان زیاد ده‌كات و له خه‌سڵه‌ته باشه‌كانی یه‌كتری تێ ده‌گه‌ن و تیایدا هەریهكهیان پاڵاوته‌ی هه‌سته سۆزی دڵسۆزییه‌كه‌ی به‌وی دی ده‌به‌خشێت.
له‌پاش ئه‌وه‌ش كه یاریكردن ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی، به‌ریه‌ككه‌وتنی ئه‌ندامه سێكسی یه‌كان به شێوه‌یه‌كی هێمن و نه‌رم و نیان ده‌ست پێده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ش كه جووت بوون بگاته ڕاده‌ی ئاڵوگۆڕی خۆشه‌ویستی پێویسته هه‌ردووكیان ئه‌وپه‌ڕی چێژی لێوه‌ربگرن و مافیان تێدا یه‌كسان بێت، واته ژن ئه‌وپه‌ڕی مافی خۆیه‌تی كه ڕۆڵێكی ئیجابی له‌و كاره‌دا ببینێت، نه‌ك ڕۆڵێكی سلبی، ژن ئه‌وپه‌ڕی مافی خۆیه‌تی چێژ له تاوه جه‌سته‌ییه‌كان به ڕێگا ڕهواكان هه‌روه‌ك پیاو وه‌ربگرێت، چونكه ئه‌ویش مرۆڤه و هه‌مان هه‌ستی هه‌یه و پێویسته غه‌ریزه‌كانی وه‌ك پیاو له قاڵبی عورف و ڕه‌وشتدا تێر بكات.
پێویسته به‌ریه‌ككه‌وتنی ئه‌ندامه سێكسییه‌كان كاتێك بێت كه حه‌ز ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی دوای یاریكردن، ئه‌و كاته په‌نجه‌كان به‌ر سك و ناو ڕانه‌كان ده‌كه‌ون، وه ده‌ستی ده‌گاته به‌رده‌م زێی ژن و له‌سه‌ر میتكه ده‌وه‌ستێت، كه پێویسته ئه‌وپه‌ڕی كاتی به‌ریه‌ككه‌وتن و یاری بۆ دابنرێت، چونكه ئه‌م ئه‌ندامه بچوكه زۆر هه‌ستداره و ئاره‌زووه‌كانی سێكسی ژن ده‌ووروژێنێت و حه‌زێكی زۆری لا به‌رپا ده‌كات. پیاویش كاتێك سه‌ری په‌نجه‌كانی ژن به ئه‌ندامه ڕهپبووهكهی ده‌كه‌وێت و ئه‌ندامه‌كه زیاتر ڕه‌ق ده‌بێت و ئاره‌زووه‌كانی ده‌گه‌نه ئه‌وپه‌ڕی توانا و هێزی.
كاتێك هه‌ردوو خۆشه‌ویسته‌كه ده‌گه‌نه ئه‌و پله‌یه توخمه ڕژێنه‌كانیان، كه بریتین له پرۆستات و كۆپه‌ر له نێردا و ڕژێنی (ئهسكین و پاراسۆلین) له ژن‌دا ده‌ست ده‌كه‌ن به ڕژاندنی ده‌ردراوی لینج كه سه‌ری چوك و سه‌ره‌تای زێ لینج ده‌كه‌ن به‌وه‌ش چوونه ناوه‌وه ئاسان ده‌بێت ، ئه‌وكاته هه‌ردووكیان ده‌گه‌نه ده‌ست پێكردنی قۆناغی سێ یه‌م، كه بریتییه له خستنه ناوه‌وه‌ی ته‌واو و جوڵه‌كانی جووت بوون به‌وه‌ش په‌یوه‌ندی یه سێكسییه‌كان ده‌گه‌نه ئه‌وپه‌ڕی ئامانجیان.
چوونه ناوه‌وه و جوڵه سێكسییه‌كان
وتمان كاتێك ووروژاندنی سێكسی ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی، خوێنێكی زۆر به‌ره‌و ئه‌ندامه‌كانی زاووزێ ده‌چێت و هه‌موو كه‌لێن و شانه ئیسفنجییهكان پڕ ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ئاوسێن و گرژ ده‌بن، ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ به‌سه‌ر ژنهكهشدا دێت، چونكه به‌وه میتكه‌ی ژنه‌كه به‌رز ده‌بێته‌وه و قه‌باره‌ی گه‌وره ده‌بێت و بۆ خواره‌وه درێژ ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر پشتی چوك بكه‌وێت له‌كاتی چوونه ناوه‌وه و جوڵه‌كانی جووت بووندا هه‌روه‌ها دیواره‌كانی زێ هه‌ڵده‌ئاوسێن و سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێن و پڕ ده‌بێ له خوێن، به‌وه‌ش توون په‌ستان ده‌خاته سه‌ر ئه‌ندامی نێر و باوه‌شی ده‌گرێت، ئه‌وسا چوكهكه به‌ر دیواره سوربووه هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كانی زێ ده‌كه‌وێت.
له كاتی چوونه ناوه‌وه‌دا، په‌یوه‌ندییه سۆزییهكانی نێوان ژن و مێرد به‌هێز ده‌بێت و، هه‌ردووكیان وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه ده‌بنه یه‌ك جه‌سته و یه‌ك گیان، كاتێك پیاوه‌كه هه‌ست ده‌كات ژنه‌كه‌ی گرانترین شتە كه له ژیاندا هه‌یه‌تی و خوا پێی به‌خشیوه، ژنه‌كه هه‌ست به‌و خۆشه‌ویستی یه تونده‌ی مێرده‌كه‌ی ده‌كات، و ئه‌م خۆشه‌ویستی و یه‌كتر ویستنهش زیاتر پێكیانه‌وه ده‌لكێنێت.
په‌یوه‌ندی بوونی جه‌سته‌ییان به‌و شێوه‌یه، هه‌ستیان ده‌جوڵێنێت، ئه‌و كاته ده‌ست ده‌كه‌ن به جووڵه‌كانی جووت بوون، كه به هۆیانه‌وه چووك له دیواره‌كانی زێ ده‌خشێت، ئه‌و خشاندنهش ده‌ماره‌كانی ناو ئه‌ندامه‌كانی زاووزێی هه‌ردووكیان چالاك ده‌كه‌نه‌وه، و ڕاگه‌یاندنه‌كان به خێرایی ده‌گه‌نه مه‌ڵبه‌ندییه ده‌مارییه سێكسی یه‌كان له مێشك و لاكێشه مۆخدا ئه‌وسا په‌رچه وه‌ڵامه‌كان ده‌گه‌نه كوێره ڕژێنه‌كان، كه چالاكیان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها بۆ لووله خوێنهكانیش، كه پاڵنانی ڕۆیشتن و ده‌رپه‌ڕینی خوێن تیایاندا زیاد ده‌كات، و به‌وه چێژ وه‌رگرتنیان په‌ره‌ده‌سێنێت و هه‌رچه‌نده چێژیان زیاد بكات، ووزه‌یان كۆده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا، خۆشی و شادییان زۆر ده‌كات.
ڕژاندن
كاتێك ئه‌و ووزه كۆكراوه لای پیاوه‌كه ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی واته تا ڕاده‌ی تێربوون، ئه‌و كاته هاندانه ده‌مارییه‌كان ده‌گه‌نه مه‌ڵبه‌ندی ڕژاندن له دڕكه ده‌ماردا، له‌وێشه‌وه وه‌ڵامه ده‌مارییه‌كان ده‌گاته تۆواوه چیكڵدانهكان و پڕۆستات و كۆپه‌ر، ئه‌و كاته ئه‌و ماسولكانه‌ی له ده‌وریانن به شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك و یه‌ك له دوای یه‌ك ده‌ست ده‌كه‌ن به كرژبوون و خاوبوونه‌وه، و شلاوی تۆواوه‌كه له‌گه‌ڵ ڕژاوی پڕۆستات و كۆپهردا بە چه‌ند هه‌ڵدانێكی یه‌ك له دوای یه‌ك ده‌هاوێژرێته ده‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ ههڵدانهكهدا، گه‌یشتن به ئۆرگازم یان ئه‌وپه‌ڕی چێژ ڕووده‌دات، ئه‌وكاته‌ش چووك له‌وپه‌ڕی گه‌وره‌یی و هه‌ڵچوونی دایه، ئه‌م حاڵه‌ته پێی ده‌وترێت (له‌رزه حه‌ز) هه‌رچی له‌رزه حه‌زه له ژن‌دا به‌هه‌مان ڕێگا ده‌ڕوات له‌گه‌ڵ هه‌ندێك جیاوازی كه‌مدا.
جوڵه‌كانی جووت بوون، له ئه‌نجامی به‌ركه‌وتنی چوك به دیواره‌كانی زێ و میتكهدا دروست ده‌بێت ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیادكردنی ئاره‌زووه‌كان، و له ئه‌نجامدا ووزه هه‌ستیه‌كان لای ژنه‌كه كۆده‌بێته‌وه كاتێك ئه‌و ووزه‌یه ده‌گاته ڕاده‌ی تێربوون، هانده‌ره‌كان ده‌گه‌نه مه‌ڵبه‌نده ده‌مارییه‌كان، ئه‌وسا په‌رچه وه‌ڵامه‌كان ده‌گه‌نه ئه‌ندامه‌كانی زاووزێی مێ و ئه‌و ماسولكانه‌ی له ده‌وریانن، له‌به‌ر ئه‌وه ووزه‌كه به تێربوونێكی زۆر لای ژنه‌كه كۆتایی دێت، و له‌رزێكی حه‌ز و خۆشی له ناوچه‌كه‌دا ڕووده‌دات، هه‌روه‌ك كاتی ڕژاندنی پیاوه‌كه وایه، ماسولكه‌كانی میتهكه و ده‌رچه‌ی زێ و ملی منداڵدان گرژ ده‌بن، ئه‌وسا ده‌ست ده‌كه‌ن به كرژبوون و خاوبوونه‌وه به ماوه‌ی ڕێك، هه‌روه‌ك پیاو چالاكییه ڕژێنه‌كانیش زیاد ده‌كات، ئه‌وسا ملی منداڵدان مادده‌یه‌كی جه‌لاتینی تفت ده‌ڕێژێت به مه‌به‌ستی مژینی تۆوه‌كانی پیاو وه یارمه‌تیدانیان بۆ ڕۆیشتن به‌ره‌و منداڵدان، هه‌روه‌ها منداڵدانیش ده‌ست ده‌كات به كرژبوون و خاوبوونه‌وه، به‌مه‌به‌ستی مژینی تۆوه‌كان و سه‌رخستنیان به‌ره و جۆگه‌كانی فالوب.
نیشانه‌كانی هه‌ڵچوونی حه‌زی ژن ئه‌مانه‌یه
زیادبوونی نائارامی و وروژاندن، فراوان بوونی گلێنه‌ی چاو، هه‌ناسه‌دانی قوڵ و هێواش و ده‌رپه‌ڕاندنی هه‌ندێك قسه‌ی ناڵاندن و حه‌ز، و هه‌ندێك جار ده‌رپه‌ڕاندنی هاوار و قیژه‌ی هێواش، و له‌رزینی جه‌ستە، و هه‌ندێك جار حه‌ز له ژن‌دا ده‌گاته ڕاده‌ی بورانه‌وه.
له‌رزه حه‌ز له ژن‌دا پێ ناگات، تا به ته‌واوی ژنه‌كه ده‌گاته لوتكه‌ی ئاره‌زووی ناخی بۆ یه‌كگرتنی سێكسی له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌یدا، و له كاتێكیشدا كه ئاوی ژیان له پیاوه‌كه‌یه‌وه ده‌ڕژێته ناو زێوه، هه‌ست به چێژێكی زۆر ده‌كات، دیواری ئه‌ندامه‌كانی زاووزێی به‌شێكی ده‌مژن و ده‌چێته خوێنیه‌وه و ده‌بێته به‌شێك له جه‌سته‌ی.
لوتكه‌ی چێژ (ئۆرگازم)
ئه‌و ساته‌یه كه تیایدا ژن و پیاو ده‌گه‌نه ئه‌وپه‌ڕی چێژ وه‌رگرتن و بێ ئاگابوون، له له‌شی مرۆڤدا هیچ میكانیزمێك نی یه بگاته میكانیزمی جووت بوون و كه ئه‌ویش به پله‌ی یه‌كه‌م بریتی یه له ئه‌ندامه‌كانی زاووزێ كه ڕاسته‌وخۆ به‌ستراون به مه‌ڵبه‌نده بڵاوه‌كانی ناو مێشك و مێشكۆله و لاكێشه مۆخ و سهمپهساوییه ده‌مار و كۆئه‌ندامی ده‌ماری زاووزێی تایبه‌ت و هه‌موو به‌شه‌كانی دیكه‌ی كۆئه‌ندامی ده‌مار، ئه‌م مه‌ڵبه‌نده ده‌مارییانه به ووردی به‌ندن به مه‌ڵبه‌نده‌كانی زاووزێی ده‌روونییه‌وه، هه‌روه‌ها به مه‌ڵبه‌نده‌كانی ڕژێنه‌كانی زاووزێ و ئه‌وانی دی، و ڕاسته‌وخۆش به‌نده به سوڕی خوێن و لیمفه‌وه.
سه‌رپه‌رشتی ڕێكخستنی هه‌موو به‌شێك له به‌شه‌كانی ئه‌م میكانیزمه‌وه ئاڵۆزه، سه‌نته‌ره باڵا كۆكه‌ره‌وه‌كانی ناو مێشكی مرۆڤ ده‌یكه‌ن سهرپهرشتییهك كه له نێوان هه‌موو هانده‌ر و پاڵنه‌رو ڕاگه‌یاندنه‌كاندا گونجاندنێك دروست بكات بۆ ڕێكخستنی كاره وورده‌كانی جووت بوون له هه‌موو قۆناغه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كاندا.
قۆناغی سست بوون و خاوبوونه‌وه
دوای ڕژاندن له ژن و پیاودا، هه‌ستێكی زۆری سست بوون و خاوبوونه‌وه دایان ده‌گرێت، خوێن ئه‌ندامه‌كانی زاووزێ به‌جێ ده‌هێڵێت و ده‌گه‌رێته‌وه ناو خوێن هێنه‌ره‌كان، چوك نه‌رم ده‌بێته‌وه و سیس ده‌بێت، هه‌روه‌ها سوورههڵگهڕاندنهوهی ئه‌ندامه زاووزێ یه‌كانی مێ نامێنن، قۆناغی سست بوون له پیاودا ڕاسته‌وخۆ دوای به‌تاڵكردنه‌وه‌ی بارگه ده‌مارییه‌كان دێت، به‌ڵام له ژن‌دا به‌شێوه‌یه‌كی له‌سه‌رخۆ و هێواش دێت.
ئه‌م هه‌ستی ماندووبوون و شه‌كه‌تییه زۆربه‌ی جار هه‌ستێكی دڵئارامی و چێژێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت، ماوه‌ی قۆناغی خاوبوونه‌وه له‌وانه‌یه درێژ یان كورت بێت واته به‌پێی كه‌سه‌كان و به‌پێی كات له هه‌مان كه‌سدا ده‌گۆڕێت، له حاڵه‌ته سروشتی یه‌كاندا ئه‌و قۆناغه له دوو كاتژمێر زیاتر تێپه‌ڕ ناكات، ئه‌وسا توانای چووك بۆ ڕهپبوونهوه ده‌ست پێده‌كاته‌وه.