ناوهڕۆك
یارییەكانی بەهێزكردنی مێشك
یاری كردن تەنها بۆ خۆشی بینین و كات بەسەر بردن نییە بەڵكو هەندێك یاری مێشك بەهێز دەكات و چەندین ئامانجی تری هەیە كە دەبێتە هۆی بەهێزكردنی بیركردنەوە و فراوانكردنی خەیاڵ، لە چەند توێژینەوەیەكدا دەركەوتووە کە چەند جۆرە یارییەک هەن نەک تەنها لە كاتی یاری كردن كاریگەریان لەسەر مێشك هەیە بەڵكو تا دوای یاركردنەكەش بەردەوام دەبن، كە بەڵگەش بۆ ئەم توێژینەوانە ئەو یاریانەی كە دەبنە هۆی بەهێزكردنی بیرگەی كورتی مێشكمان و هەوەها دەبێتە هۆی خێرا بڕیاردان.
چەند بیرۆكەیەك بۆ بەهێزكردنی بیرگەی مێشك
چەند یارییەك هەیە كە لە ڕێگەیەوە دەتوانین مێشكمانی پێ چالاك و بەهێز بكەین، لەوانە:
یاری سوكۆدۆ
یاری سوكۆدۆ بە یارییەكی هزری و لۆژیكییە لە سەر بنەمای ژمارەكان دروستكراوە كە لە ڕێگەیەوە بیرگەی كورتی مێشك بەهێز دەكات، یاری سوكۆدۆ یارییەكە كە تێیدا کە ژمارەکان لە چەند خانەیەکدا بەیەکەوە ڕیز دەکرێن لە خشتەیەكی ٩ x ٩ دا كە پێشتر بە چەند ژمارەیەك پڕكراوەتەوە پێویستە لەسەر تۆ كە خانە بەتاڵەكان پڕبكەیتەوە بەمەرجێك ئەو ژمارەیەی كە لە خانە بەتاڵەكەدا دادەنرێت نابێت لە دووبارە ببێتەوە لە ڕیزی ستوونی و ئاسۆیدا، ئەم یارییە چەندین ئاستی هەیە كە هەموو كەس دەتوانێت بیكات و چێژی لێببینێت.
یارییە ئەلیكترۆنییەكان
لەگەڵ پێشكەوتنی ئاستی تەكنەلۆجیا چەندین یاری ئەلیكترۆنی دروستبوون و لە ئێستادا ملیۆنەها بەكارهێنەریان هەیە، چەند بیروڕایەك هەیە دەربارەی یارییە ئەلیكترۆنییەكان، سەرەتا دەوترا كە كاریگەری نەرێنی هەیە، بەڵام لە دوای چەند لێكۆڵینەوەیەك سەلمێنرا كە نەك زیان بەڵكو سودی بۆ مێشك هەیە بەكەرجێك بە شێوازی گونجاو بەكاربهێنرێت و بە زیادەڕۆیی نەكرێت. سودەكانی یاریە ئەلیكترۆنییەكان بریتین لە:
دەبێتە هۆی گۆڕینی كاركردنی مێشك و بەهێز و چالاكی دەكات و ئاستی بیركردنەوە زیاد دەكات، لە توێژنەوەكاندا سەلمێنراوە كە ئەو كەسانەی یارییە ئەلیكترۆنییەكان دەكەن ڕێژەی كارایی مێشكیان زیاترە لەو كەیانەی كە نایكەن.
قەبارەی ئەو بەشانەی مێشك زیاد دەكات كە پەیوەندی بە بینین و تێگەشتەوە هەیە هەروەها دەبێتە هۆی بەهێزكردنی خێرا بڕیاردان.
یارییە هزرییەكان
پێشنیاردەكرێت بۆ بەهێزكردنی مێشك ئەو یاریانە بكرێت كە زیاتر مامەڵە لەگەڵ زانیاری ڕاست و خێرا وەڵامدانەوە دەكات، كە چەندین یاری بەسوود لە وێب سایتەكان هەیە بەمەبەستی بەهێزكردنی بەشە جیاجیاكانی مێشك، بەڵام پێویستە بزانرێت كە ئەم یاریانە لە كاتی دیاریكراودا بكرێت بۆ سوودوەرگرتن لێی، بە پێچەوانەوە گەر بە بەدەوامی بكرێت دەبێتە هۆی هیلاكبوونی مێشك و كاریگەری نەرێنی دروست دەكات.
شەترەنج
یاری شەترەنج بە یەكێك لە یارییە كۆنەكان كە تا ئێستا بەناوبانگ و بەربڵاوە، هەوەها بە یارییەك دادەنرێت كە توانای بەهێزكردنی مێشكی هەیە و چەندین توێژینەوەی لەسەر ئەنجامدراوە، لە ڕێگەی شەترنجەوە مێشك چالاك دەبێت چونكە وا لە یاریزان دەكات كە بیر لە جوڵەكانی بكاتەوە و هەوەها ئاگای لە جوڵە و بڕیارەكانی بەرامبەرەكەی بێت، چونكە مێشك توانای گەشەو فراوان بوونی هەیە بە كردنی زۆری یاری شەترەنج فێری ئارامگرتن و بێركردنەوە پێش بڕیاردان دەبێن.
چەند ڕێنماییەك بۆ بەهێزكردنی مێشك
چەندین چالاكی و ڕێنمایی دیكە هەیە كە دەتوانین لە ڕێگەیەوە مێشكمان بەهێز بكەین، لەوانە:
- فێربوون و خۆ ڕاهێنان لەسەر بەهرەی تازە بە بەردەوامی، چ چالاكیەكە فكری بێت یان كرداری.
- كردنی ئەو چالاكیانەی كە پێویستی بە بیركردنەوەیە بۆ گەیشتن بە ئامانج.
- چالاكی و یارییەكان بە پلەبەندی بكە، كە یەكەمجار لە ئاستكی سەرەتاییەوە دەست پێبكەیت كە وات لێدەكات بەردەوام بیت و پاشان ئاستە مامناوەند و قورسەكان تاقی بكەیتەوە.
- هەڵبژاردنی یاری و چالاكییەكان بە خواستی خۆت بۆ ئەوی لە هەمانكاتدا سود و خۆشی لێ ببینیت.
- باشتر وایە یارییە مێشكییەكان لە هەموو تەمەنێكدا ئەنجامبدرێت نەك ببەیترێتەوە بە تەمەنێكی تایبەتەوە، چونكە بەهێزكردنی مێشك لە هەموو تەمەنەكاندا سودی هەیە بەتایبەت بۆ ئەو كاتانەی كە دەچینە تەمەنەوە و توانای بیركردنەوەمان لە ئاست گەنجێتیدا كەم دەكات.