ناوه‌ڕۆك
مامۆستا كێییه
مامۆستا بریتیه له‌و كه‌سه‌ی هاوكاری قوتابیان ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانست و زانیاری و په‌روه‌رده‌كردنیان به په‌روه‌رده‌یه‌كی باش و ته‌ندرووست.
پێشه‌كی
هه‌موو مامۆستایه‌ك ده‌یه‌وێت مامۆستایه‌كی باش و لێهاتووبێت به‌ڵام ئایا به‌ڕاستی مامۆستایی لێهاتوو كێیه و پێوه‌ره‌كانی بوون به مامۆستایه‌كی باش كامانه‌ن؟ ئه‌و لێهاتوویی و لێزانی و كه‌سایه‌تیانه كامانه‌نن و ئایا ده‌توانن فێرببن یا خود فێربكرێن؟
هه‌ر بۆیه لێكۆڵینه‌وه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستوه كه گرنگترین هۆكار و تایبه‌تمه‌ندی په‌روه‌رده‌یه‌كی باشی قوتابی و منداڵ باش و ئاست به‌رز كه ده‌توانێت ده‌ستی بكه‌وێت بوونی مامۆستایه‌كی باشه بۆیه لێره ده‌توانین بڵێین، چی واده‌كات ببێته مامۆستایه‌كی باش؟ له‌به‌رئه‌وه‌ویه مامۆستا بوون له ئێستا دا یه‌كێكه له سه‌خترین كاره‌كان كه پێویستی به بوونی زانیاریه‌كی زۆر هه‌یه له بابه‌ته‌كانی وه‌كو به‌رنامه‌ڕێژی وانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ستاندارد و به‌ڕێوه‌بردنی پۆل، گرینگی دان به‌ڕه‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وت، وه حه‌زكردن به گۆڕانكاری به‌شێوه‌یه‌كی باش له ژیانی گه‌نجاندا. بۆیه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م پێوه‌رانه‌دا جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نیه كه دۆزینه‌وه‌ی باشترین مامۆستا له ئێستا دا كارێكی گرانه. هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌ه‌به‌سته لێره‌دا سرنج ده‌خه‌ینه سه‌ر پێوه‌ره‌كانی مامۆستایه‌كی باش.
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی مامۆستای باش
1_ مامۆستایه‌كی باش چاوه‌ڕێ له ته‌واوی قوتابیه‌كانی هه‌یه كه ده‌توانن بگه‌ن به‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت و هه‌رگیز له هه‌وڵدان ناوه‌ستن ، وه ئه‌ویش وه‌كو مامۆستا یه‌ك به‌رده‌وامه له هاندانیان و یارمه‌تی دانیان ، به‌بێ جیاوازی له نێوان قوتابیه‌كانی.
2_هه‌بوونی ڕێنوسك و شێوازێكی ڕێك ڕه‌وان له نوسیندا یه‌كێكتره له پێوه‌ركانی مامۆستایه‌كی لێهاتوو، وه‌هه‌روه‌ها بوونی به‌رنامه‌ڕێژی و پلانی رۆژانه كه یارمه‌تی قوتانیه‌كان ده‌دات بیرۆكه‌یه‌كی روونیان هه‌بێت له سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه به‌نیازن بیخوێنن وه هه‌روه‌ها بوونی بیرۆكه‌یه‌ك كه چی فێرده‌بن ، و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌ركه‌كان و نمره‌كانیان چۆن ده‌بێت. بوونی ئه‌ركی ڕۆژانه بۆ قوتابی وا ده‌كات هه‌لی فێربوونی بابه‌تی نوێی هه‌بێت و وه ئه‌ركی مامۆستایه كه نمره به‌ندی بابه‌ته‌كانی قوتابی بكات له كاتی خۆیدا و بۆیان بگه‌ڕێنێته‌وه.
3_دروست كردنی جیاوازی له ته‌ماشاكردنی بابه‌ته‌كان له‌لایه‌ن مامۆستاوه بۆ قوتابیه‌كان یه‌كێكی تره له پێوه‌ره‌كانی مامۆستا باشه‌كان، وه مامۆستای كاریگه‌ر هۆكاره راست و به‌رچاوه‌كان به‌كارده‌هێنێت بۆ شیكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان وه هانی قوتابیان ده‌دات بۆ به‌شداری كردن له روون كردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان و له به‌رچاوگرتنی هه‌موو لایه‌نه‌كانی بابه‌ته‌كه وه‌هه‌روه‌ها ڕاكێشانی سه‌نجی قوتابیان بۆ بابه‌ته‌كه به‌بێ جیاوازی .
4_یه‌كێكی تر له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی تری مامۆستای سه‌ركه‌وتوو ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندیه‌كی باشی هه‌یه له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كانی و وا ده‌كات قوتابیه‌كانی هه‌ست به گرنگی پێدانیان بكه‌ن به‌بێ جیاوازی و وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌میشه له خزمه‌تی قوتابیان و سه‌رپه‌رشتیاره‌كانیاندایه له دوای ته‌واو بوونی قوتانخانه بۆ وه‌ڵام دانه‌وه هه‌رپرسیارێكی قوتابی و دایك و باوكانیان وه به‌رده‌وام ئاگاداركردنه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی قوتابی له ڕێگه‌ی كۆبوونه‌وه‌و و ڕاپۆرتی رۆژانه، وه هه‌رگیز دودڵ نابن له په‌یوه‌ندی كردن پێوه‌یان له كاتی بوونی هه‌ر كێشه‌یه‌ك. ئه‌م جۆره مامۆستایانه هه‌میشه كه‌سی یه‌كه‌من له‌به‌شداری كردن له كار و چالاكیه‌كانی قوتابخانه وه دلسۆزیان به‌رامبه‌ر به قوتابخانه و ژینگه‌كه‌یان.
5_هه‌بوونی زانیاریه‌كی زۆر له بابه‌ته‌كاندا یه‌كێكی تره له پێوه‌ره‌كانی مامۆستایه‌كی باش.مامۆستا باشه‌كان لێزانیه‌كی فراوانیان هه‌یه له چوارچێوه‌ی بابه‌ته‌كه‌یاندا و وه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاتی بۆ ته‌رخان ده‌كه‌ن و هه‌میشه به‌رده‌واممن له به‌ده‌ستهێنانی زانیاری زیاتر له پسپۆریه‌كه‌یاندا، وه به‌رده‌وام زنیاری ده‌خه‌نه به‌رده‌ست قوتانیه‌كانیانه و هانی قوتابیه‌كانیان ده‌ده‌ن بۆ فێربوونی بابه‌تی نوێ
كۆتایی
له كۆتایدا گرنگی ڕۆڵی مامۆستایه‌كی باشمان بۆ ڕوون به‌یه‌وه له‌م چه‌ند خاڵانه‌دا كه پێوه‌ره‌كان چین وه بوون به مامۆستایه‌كی باش چۆن ده‌بێت، هه‌موو مامۆستایه‌ك ده‌یه‌وێت مامۆستایه‌كی باش و لێهاتووبێت به‌ڵام ئایا به‌ڕاستی مامۆستایی لێهاتوو كێیه و پێوه‌ره‌كانی بوون به مامۆستایه‌كی باش كامانه‌ن. له‌م كاته‌دا كه دۆزینه‌وه‌ی مامۆستایی باش له‌وانه‌یه كارێكی گران بێت.