ناوهڕۆك
سەرەتا
ماندوویەتی (بە عەرەبی: تعب، بە ئینگلیزی: fatigue)، یەکێکە لەو هۆکارانەی کە وا لە کەسێک دەکات بیربکاتەوە لەوەی دەست لە کار بکێشێتەوە، شەکەتیش بە فەرمی وەکوو نەخۆشی ناسێنراوە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە.
هەنگاوەکان
چوار هەنگاو بۆ کەمکردنەوەی ماندوویەتی و شەکەتی کارکردن کە هۆکارە بۆ بیرکردنەوە لە دەستلەکارکێشانەوە، بەمشێوەیە:
- پلان بۆ ژیانت دابنێ: سنوور بخەرە نێوان ژیانت و کارەکەتەوە، ئەو شتانە دیاری بکە کە تایبەتن بەخۆت و هەرگیز ڕازی نیت دەستبەرداریان ببیت، لەنێوان کاتژمێرەکانی کاردا کات بۆ حەوانەوە دابنێ بۆئەوەی مێشکت ئارام ببێتەوە.
- شتە گرنگەکانی ژیانت دیاری بکە: لە کارەکەت یان لە ژیانتدا بێت بەگشتی، بەپێی گرنگییان شتەکان ڕێکبخە، بۆ ئەوەی بتوانیت بەجێیانبهێنیت، هەروەها کاتی بەتاڵت هەبێت جگە لە کارەکەت تا بۆ ئارامی خۆت بەسەری ببەیت.
- کات بۆ خۆت تەرخان بکە: چونکە کاتێک هەست بکەیت کاتت بۆ خۆت نیە ئەوا هەست بە بێزاری و شەکەتییەکی زۆر دەکەیت، بۆیە پێویستە کات بۆ خۆت تەرخان بکەیت.
- داوای هاوکاری بکە: قسە لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکەت بکە، ئەگەر نەتتوانی دەتوانیت سەردانی پزیشک بکەیت بۆئەوەی یارمەتیت بدات لە دڵەڕاوکێ ڕزگارت ببێت.
سەرچاوەکان
254 بینین