ناوه‌ڕۆك
پێویستیه‌كان
سێ په‌رداخ په‌رشه
سێ په‌رداخ ئاو
نیو پیاڵه ڕۆن
نیو پیاڵه له‌تكه
یه‌ك پیاز
كوپێ شیعریه
دوو ته‌ماته به‌س ئاوه‌كه‌ی
دوو بیبه‌ری سه‌وز تون نه‌بێت
كه‌وچكێكی گه‌وره خوێ
شێوازی ئاماده‌كردن
شیعریه‌و پیازه‌كه له‌ڕۆندا سوركه‌وه ته‌ماته‌كه‌و بیبه‌ره‌كه‌و خوێكه‌و ئاوه‌كه‌ی تێبكه‌و كه‌كوڵا، په‌رشه‌كه بشۆره‌وه‌و تێبكه، ئاوه‌كه‌ی هه‌ڵچنی دای پۆشه سه‌ریبگره و كزیبكه باده‌م بكێشێت، فسته‌ق و باده‌م و گوێز و كشمیش سوركه‌ره‌وه بۆ ڕووه‌كه‌ی
شێوازی ئاماده‌كردنی مریشكه‌كه
مریشكه‌كه بشۆره‌وه‌و په‌تاته ته‌ماته گێزه‌ر بیبه‌ر پیاز قاشبكه‌و خۆشیبكه له‌گه‌ڵ یه‌ك
گیراوه‌ی خۆشكردنهكه
خوێ
بیبه‌ر
زه‌نجه‌فیلی
بۆدره
ده‌رمانی مریشك
بیبه‌ری سوری شیرین
خه‌ل واته سركه
زه‌یتی زه‌یتون
ئاوی لیمۆ
شێوازی ئاماده‌كردنی گیراوه‌ی خۆشكردنهكه
جوان كه‌ره‌سته‌كان تێكه‌ڵ كه كه‌ره‌سته‌كان له‌گه‌ڵ مریشكه‌كه‌ی تێبكه، بیكه‌ره كیسه‌ی فڕن یان قاپی سه‌رگیراو نیو كاژمێر له‌سه‌ر 200 پله بێت نیو كاژمێر له‌سه‌ر 250 بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاوی پێوه نه‌مێنێت سوربێته‌وه