پەیکەرە کۆئەندام

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-08-20-00:37:00 - کۆدی بابەت: 386
پەیکەرە کۆئەندام

ناوه‌ڕۆك

پەیكەرە كۆئەندام

پەیكەرە كۆئەندام، لە لەشی مرۆڤێكی پێگەشتوودا، لە نزیكەی 206 ئێسك پێكدێت. لە پەیكەری ناوەوەدا ڕێكخراون، ناودەبرێن بە ئێسكەپەیكەر. بەڵام جیاوازی ئێسكەكان كە ئێسكە پەیكەریان لێ پێكدێت، لە ڕووی قەبارە و شێوەوە، ڕەنگدانەوەی جیاوازی فرمانەكانیانە لە لەشدا.

ئێسكە پەیكەر

ئێسكە پەیكەر لە لەشی مرۆڤدا، لە دوو بەش پێكدێت ئەوانیش: تەوەرە پەیكەر و پەلە پەیكەرن. ئێسكەكانی كەللەی سەر و بڕبڕەی پشت، و كۆڵەی سنگ و، پەراسوەكان تەوەرە پەیكەر پێكدێنن. ئێسكەكانی باڵ و لاق و هەروەها ئێسكەكانی شان و چەڵەكە و حەوز پەلە پەیكەر پێكدێنن.


سەرچاوەکان



3329 بینین