بازرگانی و جۆرەکانی

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-08-31-01:33:00 - کۆدی بابەت: 434
بازرگانی و جۆرەکانی

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

پاش ئەوەی كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی پێشكەوت و كەسەكان پسپۆڕیان وەرگرت لە بەرهەمهێنانی شمەكی دیاریكراودا دوو شت لایان دەركەوت

یەكەمیان: بڕی شمەكێكیان بەرهەم دەهێنا كە زیاتر بوو لە پێویستی خۆیەوە.

دووەمیان: پێویستمان بە شمەكێكی دیكە هەبوو كە پسپۆڕ نەبوون لە بەرهەمهێنانیدا، لەبەر ئەمە ئەو شمەكەی لە پێویستی خۆیان زیاتر بوو بیگۆڕنەوە بەو شمەكانەی كە پێوستییان پێیەتی (دەگمەنە). ئەم گۆڕانەی لە پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان كەسەكان ڕوویدا سەرەتای دەركەوتنی بازرگانی بوو لەكۆمەڵگە جیاوازەكاندا.

پێناسەی بازرگانی

بریتییە لە كرداری كڕین و فرۆشتنی (ئاڵوگۆڕی) شمەك و كارگوزارییەكانە كە لە ناوخۆ یان لە نێوان دەوڵەتەكات ڕوودەدات، ئەوەی بەم كارە هەڵدەستێت پێی دەوترێت (بازرگان).

بازرگان: ئەو كەسەیە كە بەشێوەیەكی هەمیشەیی (بەردەوام) پیشەی بازرگانی بێت جا ئەو كەسە كەسێكی ئاسایی بێت یان مەعنەوی.

بەشەكانی بازرگانی

بازرگانی ناوخۆ

مەبەست لێی كرداری ئاڵوگۆڕ (كڕین و فرۆشتن)ە كە لە ناو سنوری جوگرافی یەك دەوڵەتدا ئەنجام دەدرێت، دابەش دەكرێت بۆ دووبەش:

بازرگانی سەرجەم(حوملە): ئەو كردارە ئاڵوگۆڕ كردنانەیە كە لە نێوان بازرگانەكان خۆیان دا ڕوو دەدەن و كڕین و فرۆشتن تیایدا بە بڕی گەورە و زۆرە، نرخیش لە بازرگانی سەرجەم كەمترە وەك لە بازرگانی وردە.

بازرگانی وردە(دانە): ئەو كردارانەیە كە لە نێوان بازرگانی وردە و بەكاربەرەكاندا ڕوو دەدات و كرداری كڕین و فرۆشتنەكەش بڕەكەی كەم و دیاریكراوە، نرخیش لە بازرگانی وردە زیاترە وەك لە بازرگانی سەرجەم هەیە.

بازرگانی دەرەكی

ئەو كرداری ئاڵوگۆڕ كردنانەیە كە لە سنورە نێودەوڵەتییەكاندا ئەنجام دەدرێت، واتە: گۆڕینەوەی شمەك و كارگوزارییە لە نێوان دەوڵەتاندا، بازرگانی دەرەكی لە سادەترین شێوەیدا بریتییە لە كردارەكانی هێنان و ناردن، كەواتە بازرگانی دەرەكی پێك دێت لە:

یەكەم:كۆمەڵەی نێردراوەكان

لە دوو بەش پێكدێن:

  • نێردراوی شمەك یان نێردراوی بینراو: ئەو نێردراوە بینراون كە تاك دەتوانێ بیان بینێ وەك ئۆتۆمبیل و ئامێر و خواردەمەنی و جلوبەرگ.
  • نێردراوی خزمەتگوزاری یان نێردراوی نەبینراو: لەو نێردراوانە پێكدێت كە تاكەكان ناتوانن بیانبینن وەك خزمەتگوزاری گەشتوگوزار و بانكەكان و گواستنەوە و میوان خانەكان.

دووەم كۆمەڵەی هێنراوەكان (هاوردەكراو)

بەهەمان شێوە لە دوو بەش پێكدێت:

  • هێنراوی شمەك یان هێنراوی بینراو.
  • هێنراوی خزمەتگوزاری یان هێنراوی نەبینراو.


سەرچاوەکان



22777 بینین