بەرگرییە تایبەتییەکان

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-09-09-00:48:00 - کۆدی بابەت: 456
بەرگرییە تایبەتییەکان

ناوه‌ڕۆك

بەرگرییە تایبەتییەكان

هەرچەندە بەرگرییە گشتییەكان، ئاسایی قەدەغەی هۆكارەكانی نەخۆشی دەكەن، كە زیان بەلەش دەگەیەنن، لەگەڵ ئەوەشدا هۆكارەكانی نەخۆشی، هەندێك دەتوانن بە هێلەكانی بەرگرییە گشتییەكاندا تێپەڕبن و بچنە ناو لەش، بەڵام لەش وەڵام دەداتەوە، بە پشت بەستن بە بەرگرییە تایبەتییەكان واتە ئەو وەڵامدانەوەیە ئەمانجەكەی جۆرێكی دیاریكراوە لە هۆكارەكانی نەخۆشی.

بەرگرییە كۆئەندام

بەرگرییە كۆئەندام پێكدێت لە ئەندامی زۆر و خرۆكە سپییە جیاوازەكان كە لە هەموو شوێنێكی لەشدا بڵاون. ئەمەش بەرگرییە تایبەتییەكان بۆ لەش دابین دەكات، هەروەها بەشدارە لە وەستاندنی گەشەی نەخۆشییە شێرپەنجەییەكان، و بڵاوبوونەوەیان. ئەندامەكانی بەرگرییە كۆەندام، مۆخی ئێسك، و سایمۆسەڕژێن، و لیمفە گرێكان، و سپڵ و دوو ئاڵووەكە و، ئەدینۆید دەگرێـتەوە. بەڵام خرۆكە سپییەكانی خوێنی كارا لە بەرگریی تایبەت پێیان دەڵێن لیمفە خانەكان.

وە هەر ئەندامێك لە ئەندامەكانی بەرگرییە كۆئەندام، ڕۆڵی تایبەتی هەیە لە بەرگریكردن لە لەش دژ بە هۆكارەكانی نەخۆشی. مۆخی ئێسك، لە ناو ئێسكە درێژەكان، ڕۆژانە بلیۆنان لیمفە خانەی نوێ دروست دەكات، كە لەش پێویستیەتی. بەڵام سایمۆسە ڕژێن، كە دەكەوێتە پشت ئێسكی كۆڵە، لە قەفەزەی سنگ لە سەرووی دڵ، بەشدارە لە بەرهەم هێنانی جۆرێك تایبەت لە لیمفە خانەكان. لیمفە گرێیەكان لە لەش بە درێژایی لیمفە لوولەكاندا بڵاو دەبنەوە و لیمفەخانەكانیان تێدایە (بیرت بێتەوە كە لیمفە كۆئەندام ئەو شلەی كە لە خوێن پاڵێوراوە(لیمف) كۆدەكاتەوە) لیمفە گرێیەكان، هۆكارەكانی نەخۆشی لە لیمف كۆدەكەنەوە و بۆ لیمفە خانەكان دەریان دەخەن. سپڵ كە گەورەترین لیمفە ئەندامەكانە، ڕادەبێـت بە كۆكردنەوەی خرۆكە سوورە ساغەكان و لێك هەڵوەشاندنی خرۆكە سوورە كۆنەكان، هەروەها بەشداری دەكات لە پەرەسەندنی لیمفە خانەكان و جۆری دیكەی خرۆكە سپییەكانی خوێن، هەروەها سپڵ هۆكارەكانی نەخۆشی لە خوێن كۆدەكاتەوە، و لیمفە خانەكانیش كە لە ناویدا هەن هێرش دەكەنە سەریان.

لیمفە خانەكان دوو جۆرن: خانەكانیB  و خانەكانی T. خانەكانیB لە مۆخی ئێسك پەیدا دەبن و لەوێدا گەشەیان تەواو دەكەن، هەروەها خانەكانی T یش لە مۆخی ئێسك پەیدا دەبن بەڵام گەشەی خۆیان لە سایمۆسە ڕژێن تەواو دەكەن دوای گواستنەوەیان بۆ ئەوێ.

 

ناسینەوەی هۆكارەكانی نەخۆشی

لیمفە خانەكان دەتوانن بەرگرییە تایبەتییەكان دابین بكەن چونكە ماددە نامۆكان دەناسنەوە كە پەلاماری لەش دەدەن. دژە پەیداكەر، دەكرێـت هەر ماددەیەكی نامۆ بێت كە بەرگرییە كۆئەندام بیناسێتەوە، و كارلێكی لەگەڵدا بكات، ئەو وا لە لیمفە خانەكان دەكات كارلێك بكەن، چەند جۆرێك لە دژە پەیداكەر هەن، لەوانە هۆكارەكانی نەخۆشی، یان بەشەكانیان و، ژەهری بەكتریا و، ژەهری مێرووەكان و ، دەنكە هەڵاڵە و، هەربەشێك كە نامۆ بێت لە لەشی تاكدا. وەكو بەشێك لە شانەیەكی چانراوی گواستراو ڕێك نەكەوێت یان خوێنی گواستراو. لە كۆمەڵەی خوێنی بەخشەر، كە ڕێك ناكەوێت لەگەڵ كۆمەڵەی خوێنی وەرگر كاتێك لیمفە خانەكان دژە پەیداكەر دەناسنەوە، پێوەی دەلكێن و بەرگری تایبەت دەست بەكار دەبێت. وەڵامدانەوەی لەش دژی دژە پەیداكەر ناودەبرێـت بە بەرگرییە وەڵامدانەوە.

چۆن لیمفە خانەكان دژە پەیداكەرەكان دەناسنەوە؟

لەسەر ڕووی پەردەی خانە لە هەر لیمفە خانەیەك وەرگرە پڕۆتینی بێ هاوتا هەیە، ئەو وەرگرە پڕۆتینانە دژە پەیداكەرەكان دەناسنەوە كە لەگەڵیاندا دەبەسترێن، ئەگەر تەواوكاری ئەوان بن لە ڕووی شێوەی سێ دووری ، بۆ نموونە ڕووی خانەی بەكتریا دەكرێ داپۆشرابێ بە زۆر جیاواز لە گەردەكان، بۆیە هەر یەكێك لەوان دەتوانن وەكو دژەپەیداكەر كاربكەن. لەبەر ئەوەی هەموو وەرگرەكان لەسەر ڕووی یەك لیمفەخانە بە هەمان شێوە و جۆر جیادەكرێنەوە، هەر بۆیەش بە هەمان دژە پەیداكە دەبەسترێن.

لەش دەتوانێت بەرگری لەخۆی بكات دژ بە ژمارەیەكی زۆر گەورە لە دژە پەیداكەرە جیاوازەكان، چونكە بەرگرییە كۆئەندام بلیۆنان جۆری جیاواز لە لیمفەخانەكان پەیدا دەكات، هەر جۆرێكیان وەرگری بێهاوتای تایبەت بەخۆی هەڵدەگرێـت. تایبەتی یان جۆریەتی وەڵامدانەوە بەرگرییەكان پەیدا دەبێت لە تایبەتی یان جۆریەتی وەرگرەكانی دژەپەیداكەر لە لیمفەخانەكان، هەر بۆ نموونە كاتێك ڤایرۆسی هەڵامەت دەچێتە ناو لەش، ئەو بەرگرییە خانانەن وەڵامیان دەدەنەوە كە وەرگری تەواوكاریان هەیە، بۆ شێوەی دژەپەیداكەرەكانی ڤایرۆسی هەڵامەتەكە كە تایبەتە بەو خانانە، بەڵام ئەو لیمفە خانانەی كە جۆری دیكەیان لە وەرگرەكان هەیە، بۆ بەستن لەگەڵ ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزا بەنموونە، ناتوانن وەڵام بدەنەوە.


سەرچاوەکان



1712 بینین