ناوهڕۆك
غەزاکانى پێش بەدر
غەزاى وەددان
دوانزە مانگ پاش هیجرەت لە مانگى صەفەردا خودی پێغەمبەری خوا (د.خ) هاودەم بە دووسەد کەس بەڕێکەوتن بە مەبەستی رێگرتن بە کاروانێکی بازرگانى قوڕەیش کە بەرەو شام دەچوو، بەڵام لەگەڵ قوڕەیشدا بەریەککەوتن رووینەدا، رۆیشتن و هاتنەوەى موسڵمانان پانزە شەوی خند.
غەزاى بواگ
ایا
لە مانگى رەبیعولئەووەلى ساڵی دووەمى کۆچیدا خودی پێغەمبەری خوا (د.خ) هاودەم بە دووسەد کەس بەڕێکەوتن بە مەبەستی رێگرتن بە کاروانێکی بازرگانى سەد کەسی قوڕەیش کە ئومەییەى کوڕی خەلەف سەرکردایەتی دەکرد، ئەوان بەو سوپایان زانیبوو و خێراتر لە رێگەیەکی ترەوە دەرچووبوون.
غەزاى عوشەیرە
لە مانگى جومادیئاخیرەى ساڵی دووەمى کۆچی پاش شانزە مانگ لە هیجرەت خودی پێغەمبەری خوا (د.خ) هاودەم بە دووسەد کەس لە کۆچەران بەڕێکەوتن بە مەبەستی رێگرتن بە کاروانێکی بازرگانى قوڕەیش کە ئەبووسوفیان سەرکردایەتی دەکرد، بەڵام قوڕەیشیەکان رێڕەوێکی تریان گرتەبەر.
غەزاى بەدری یەکەم
لە مانگى رەبیعولئەووەلى ساڵی دووەمى کۆچیدا خودی پێغەمبەری خوا (د.خ) هاودەم بە دووسەد کەس بەڕێکەوتن بە مەبەستی وەڵامدانەوەى هێرشێکی پارتیزانى بێباوەڕان کە بردیانە سەر مەڕو ماڵاتى موسڵمانان لە دەوروبەری مەدینە، بەڵام تا موسڵمانان گەیشتنە ئەوێ، دوژمن هەڵهات.