غەزاى بەنى قەینووقاع

له‌لایه‌ن: - نیهاد جلال - به‌روار: 2020-11-26-19:22:00 - کۆدی بابەت: 548
غەزاى بەنى قەینووقاع
مێژووی ئیسلامی

پێغەمبەر (د.خ) ماوەى پانزە شەو گەمارۆی دان  هەتا ئەوانیش رازى بوون بە حوکمى پێغەمبەر(د.خ)، عەبدوڵاى کوڕی ئوبەى سەرکردەى دووڕووەکان تکاى بۆ کردن.

ناوه‌ڕۆك

کاتەکەى

لە رۆژی شەممەى نیوەی مانگى شەووالى ساڵی دووەمى کۆچی لەنێوان موسڵمانان و جوولەکەکانى بەنووقەینوقاعدا روویدا.

هۆکارەکەی

پێشێلکردنى رێککەوتنى نێوان پێغەمبەری خوا (د.خ) و جوولەکەکان بوو لەڵایەن بەنوقەینوقاعەوە، چونکە ئافرەتێکی موسڵمان لە بازاڕی ئەواندا فرۆشی دەکرد، ئەوانیش زۆریان لێ ئەکرد دەموچاوى نیشان بدات و ئەویش رازى نەبوو، دواجار کارێکیان کرد کە هەستایەوە جەستەى دەرکەوت، ئەوانیش کەوتنە پێکەنین و گاڵتەپێکردنى، ئافرەتەکەش هاوارى کرد و یەکێک لە موسڵمانان ئەو کابراى کوشت کە وایکرد، ئەوانیش موسڵمانەکەیان کوشت، بەمە ناکۆکى و جەنگ کەوتە نێوان موسڵمانان و بەنوقەینوقاعەوە.

جەنگەکە

پێغەمبەر (د.خ) ماوەى پانزە شەو گەمارۆی دان  هەتا ئەوانیش رازى بوون بە حوکمى پێغەمبەر(د.خ)، عەبدوڵاى کوڕی ئوبەى سەرکردەى دووڕووەکان تکاى بۆ کردن و پێغەمبەریش (د.خ) تکاکەى وەرگرت، ئینجا فەرمانى کرد دووربخرێنەوەو عوبادەى کوڕی صامتی راسپارد تا ئەو ئەرکە بەجێ بگەیەنێت، ماڵ و سامانیشیان بە دەستکەوت بۆ موسڵمانان دەستی بەسەردا گیرا.

 

 


سەرچاوەکان



1020 بینین