ناوهڕۆك
سارین
سارین گازێکی دەمارە
زانیاری گشتی لەسەر کازەکە
- سارین ٢٦ جار لە سیانید کوشندەترە. یەک قەترەی بچووک بەسەر بۆ کوشتنی مرۆڤێک
- شلە و هەڵمی گوشندەیە
- خێرایی لە چارەسەرکردنی قوربانیدا زۆر پێویستە
- دژەژەهری هەیە
- مەهێڵە شوێنی تر ئالوودە ببێ
رەنگ
ئەگەر پوختە بێ، سارین رەنگ و بۆنی نییە. ئەگەر تێکەڵی مادەی تر بێ رەنگی زەردی مەیلەو قاوەییە و بۆنی نییە.
ڕێڕەوی بەرکەوتن
ئەم مادەیە لە هەموو رێگاکانی لەشەوە هەڵدەمژریت
کاریگەری
رێرەیو هەلمژین هەرچییەک بێ هەمان زنجیرە کاریگەری روودەدات.
بەرکەوتنی سووک
- ئاوکردنی لووت
- توند بوونی سینگ و هەناسە
- ئازاری چاو، تاری بینین و بچووکبوونەوەی بیلبیلە
- هەناسەسواری و کۆکە
بەرکەوتنی مامناوەندی
- زیادبوونی نیشانەکانی چاو تاری بینین
- لیک بەدەمدا هاتن
- ئارەقکردنەوەی زۆر
- لووتگیران و ئاوکردنی زۆر
- زیادبوونی توندیی سینگ و هەناسە
- هێلنج، رشانەوە، سکچوون ، پێچ
- بێهێزیی گشتی، لەرزینی ماسولکە گەورەکان
- سەرئێشە، سەرلیشێوان، گێژی
بەرکەوتنی توند
- پیسایی و میز و بەخۆداکردن
- سەرهەڵدانی خێرای نیشانەکان
- کەف کردن و لیک رشتنێکی ئێکجار زۆر
- لەرزینی ماسولکە، خووڵەی پێویستی ماسولکە، شەلین و گەشکە
- وەستانی هەناسە، لەخۆچوون، بورانەوە و مردن
- ئەدازەی بیلبیلە لەوانەیە ئاسایی بێ یا بچووک بوبێتەوە
پاک کردنەوە و چارەسەر
- پێویستە قوربانی لە شوێنی بەرکەوتن دووربخرێتەوە و پاشان جلوبەرگەکەی دەربهێنرێت.
هەلمژین بە هەناسە
- ئەگەر نیشانەکان توند بوون خێرا یەک لە دوای پێویستە هەرسێ دژەژەهرەکەی گازی دەمار بە دوای یەکدا بەکاربهێنرێن، دەرزی مارک١ (یا ئەترۆپین ئەگەر پزیشک بەباشی زانی)
- ئەگەر نیشانەکان روو لە زیادی بوون، دەرزیەکان دەکرێ هەر ٥-٢٠ دەقە جارێک بەکار بێت (بەلام ئەگەر بە چاودێری کارمەندی پزیشکیی نەبێ نابێ لە سیان زیاتر بەکاربێت).
- تۆمارکردنی ژمارەی ئەو دەرزیانە بەکارهاتووە
- ئەگر هەناسە راوەستا، هەناسەدانی دەسکرد پێویستە. بەلام نابێ هەرگیز دەم بەدەم هەناسە بە نەخۆش بدرێ چونکە لەوانەیە دەموچاویشی ئالوودە بێ.
- ئەگەر هەناسە زەحمەت بوو، ئۆکسجین پێویستە
بەرکەوتنی پێست
- نابێ قوربانی بخرێتە بەر ئاو چوونکە ئەمە دەبێتە هۆی بڵاو بوونەوەی مادەکە. تۆزێکی مژەری وەک گڵی فولەر، پۆدرە یان ئارد بەکاربێنە. ئەگەر ئەمانە لەبەردەستا نەبوون، ئەو شوێنانەی بەرکەوتوون بە جونای بە ئاو و سابوونێکی ئاسایی بشۆ. گیراوەی ٥٪ هایقۆکلۆرایت دەشێ بەکاربێت (یەک کەوچکە چا فاس بۆ یەک لیتر ئاو)
بەرکەوتنی چآو
- شوشتنی چاو بۆ ماوەی ١٥ دەقە چاو بە ئاو. ئەگەر تەنیا نیشانە بچووکبوونەوەی بیلبیلە بێ پێویست بە ژەهر ناکات.
خواردن
- وامەکە نەخۆش برشێتەوە. شیر و ئاو بدە بە قوربانی. یەکەم نیشانە بە زۆری سک ئێشە دەبێ. پێویستە یەکسەر نەخۆش دژەژەهری دەماری بدرێتێ، مارک ١ .
وریایی و خۆپاراستن
- دووکەڵی ئالوودە هەڵمەمژە
- هەمیشە مەهێڵە تەماس لەگەڵ پێستدا پەیدا ببێ
- ئەگەر ماسک لەبەردەستدا بوو، هەناسە راگرە تا ماسکەکە لەسەر دەکەی
- کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە پێویستە جلوبەرگ و دەمامکی پارێزەریان لەبەردا بێ
- دەسکێشی لاستیک لەدەس بکە
- ماسکی کیمیایی پێوسیت یا پارێزەر بۆ دەموچاو بەکاربێنە ئەگەر هەبوو
- هەرکە گومان لە حالەتێک کرا پێویستە دەسەلاتە تەندروستیەکان ئاگادار بکرێن.