چەند زانیاریەکی سەرسوڕهێنەر سەبارەت بە منداڵ

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-09-00:05:00 - کۆدی بابەت: 628
چەند زانیاریەکی سەرسوڕهێنەر سەبارەت بە منداڵ
تەندروستی منداڵ

منداڵێکی تازە لە دایک بوو یەک کوپ خوێنی تێدایە، منداڵی تازە‌ لە‌دایكبوو لە‌ماوە‌ی چە‌ند مانگی یە‌كە‌می لە‌دایكبوونیدا شتە‌كان تە‌نیا بە‌ ڕە‌نگی ڕە‌ش و سپی دە‌بینێت ...

ناوه‌ڕۆك

چە‌ند زانیاریە‌كی سە‌رسوڕھێنە‌ر سە‌بارە‌ت بە‌ منداڵ 

 + منداڵێكی تازە‌ لە‌ دایكبوو نزیكە‌ی یە‌ك كوپ خوێن لە‌ جە‌ستە‌یدایە‌.
 + منداڵ كاتێك لە‌ دایك دە‌بێت، ھیچ بە‌كتریایە‌ك لە‌ لە‌شیدا نییە‌. 
 + لە‌ماوە‌ی دووە‌م ساڵی یە‌كە‌می منداڵێكی تازە‌ لە‌دایك بوودا، دایك و باوك شە‌ش مانگ بە‌ھۆی ئە‌و منداڵە‌وە‌ ناتوانن بخە‌ون.
 +منداڵی تازە‌ لە‌دایكبوو لە‌ماوە‌ی چە‌ند مانگی یە‌كە‌می لە‌دایكبوونیدا شتە‌كان تە‌نیا بە‌ ڕە‌نگی ڕە‌ش و سپی دە‌بینێت.
 + لێكۆڵینە‌وە‌یە‌ك دە‌ریخستووە‌ كە‌ ئە‌گە‌ر دایك شیری مە‌مكی بدات بە‌ منداڵە‌كە‌ی بە‌ ڕێژە‌ی لە‌ سە‌دا ٢٢ مە‌ترسی توشبوونی بە‌ نە‌خۆشی زە‌ھایمە‌ر كە‌مدە‌كات.
 + پێستی سە‌ری چوكی منداڵ واتە‌ ئە‌وە‌ی لە‌كاتی خە‌تە‌نە‌كردندا دە‌بڕدرێت، بۆ چارە‌سە‌ری جوانكاری بە‌كار دە‌ھێندرێت.
 + زانایانی بواری دە‌مارزانی پێیان وایە‌ منداڵ بۆ ماوە‌ی چە‌ند ساڵێكی سە‌رە‌تای ژیانی، خە‌و نابینێت.
 + ھە‌موو ساڵێك زیاتر لە ‌١٠٠ ھە‌زار منداڵی ئاڵودە‌ بوو بە‌ كۆكاین لە‌ ویلایە‌تە‌ یە‌كگرتوە‌كانی ئە‌مە‌ریكا لە‌دایك دە‌بن. ھۆكاری ئە‌مە‌ش ئە‌وە‌یە‌ كە‌ دایكیان لە‌كاتی دووگیانیدا ماددە‌ ھۆشبە‌رە‌كانیان بە‌كارھێناوە‌.
 + چە‌ندین لێكۆڵینە‌وە‌ دە‌ریان خستووە‌ كە‌ ئە‌و منداڵانە‌ی پێشوە‌ختە‌ لە‌دایك دە‌بن زیاتر ئە‌گە‌ری ئە‌وە‌یان ھە‌یە‌ كە‌ چە‌پلە‌ر بن.
 + بە‌گوێرە‌ی لێكۆڵینە‌وە‌یە‌ك ئە‌و ژنانە‌ی لە‌كاتی دووگیانیدا دە‌پرخێنن، زیاتر ئە‌گە‌ری ئە‌وە‌یان ھە‌یە‌ منداڵی بچووكیان ببێت.
 + لە‌كاتی دووگیانیدا ئە‌گە‌ر دایكان ئە‌ندامێكیان توشی زیان ببێت، كۆرپە‌كە‌ بە‌مە‌بە‌ستی چاككردنە‌وە‌ی ئە‌و زیانە‌ لە‌ ناو منداڵدانە‌وە‌ خانە‌ی بۆ دە‌نێردرێت.
 + لە‌ بە‌رازیل حكومە‌ت شیری منداڵ لە‌سە‌رتاسە‌ری و‌ڵاتدا دابە‌ش دە‌كات تا بدریت بە‌و دایكانە‌ی كە‌ ناتوانن شیری خۆیان بدە‌ن بە‌ منداڵە‌كانیان.
 + لە‌ ماوە‌ی نێوان ھە‌ردوو ساڵی ١٨٣٨ و ١٩٦٠ زیاتر لە‌نیوە‌ی ئە‌و فۆتۆیانە‌ی كە‌ گیراون، ھی منداڵ بوون.
 + لە‌ چین ھە‌موو ساڵێك نزیكە‌ی ملیۆنێك كۆرپە‌ی كچ لە‌باردە‌برێن، ھە‌ر لە‌و وڵاتە‌ ساڵانە‌ سە‌دان ھە‌زار كۆرپە‌ی كچی تر لە‌لایە‌ن حكومە‌تە‌وە‌ بە‌ھۆی ئە‌و سیاسە‌تی یە‌ك منداڵە‌ی لە‌وێ پە‌یڕە‌و دە‌كرێت، لە‌ناو دە‌برێن. 
 + لە‌ ھە‌موو پێنج ھە‌زار منداڵێك یە‌كێكیان كە‌ لە‌دایك دە‌بن، كۆمیان دە‌رچە‌ی تێدا نیە‌.
 + منداڵ ٦٠ ئێسكی لە‌ گە‌ورە‌ زیاترە‌.
 + منداڵ خستنە‌ ناو قە‌فە‌ز و ھە‌ڵواسینی لە‌دیوی دە‌رە‌وە‌ی پە‌نجە‌رە‌ لە‌ ساڵە‌كانی ١٩٢٠ ە‌كاندا نە‌ریتێكی باو بووە‌ لە‌ ئە‌مریكا.
 + لە‌ چین ھە‌موو ٣٠ چركە‌یە‌ك منداڵێك بە‌ شێواوی جە‌ستە‌یی لە‌دایك دە‌بێت.
 + لە‌ كاتی لە‌دایكبوونە‌وە‌ تا ئە‌و كاتە‌ی لە‌سە‌ر توالێت ڕاھێنانی پێدە‌كرێت، منداڵ بە‌ گشتی ھە‌شت ھە‌زار جار دایبی دە‌گۆڕدرێت.
 + لە‌ ساڵی ٢٠٠٥ منداڵێك لە‌دایكبوو كە‌ دوو سە‌ری ھە‌بوو، بە‌ڵام سە‌رێكیان جە‌ستە‌ی نە‌بوو. سە‌رباری ئە‌وە‌ش ئە‌و سە‌رە‌ چاوی دە‌تروكاند و زە‌ردە‌خە‌نە‌شی دە‌كرد.
 + منداڵێكی تە‌نیا تە‌مە‌ن ٢٠ مانگ پاش ئە‌وە‌ی لە‌ یانە‌كانی بە‌لجیكی تۆمار كرا، بووە‌ بچوكترین یاریزانی پیشە‌گە‌ری فوتبۆڵ لە‌ مێژوودا.
 + ژمارە‌ی گۆپە‌كانی چە‌شتنی منداڵ لە‌ ھی گە‌ورە‌ زیاترە‌.


سەرچاوەکان



1704 بینین