١٣ خۆراک نابێت بە هیچ شێوەیەک بخرێنە سەلاجە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-11-20:39:00 - کۆدی بابەت: 653
١٣ خۆراک نابێت بە هیچ شێوەیەک بخرێنە سەلاجە
زانیاری هەمەڕەنگی خۆراک

ئینسکلۆپیدیای زانیاری-تە‌ماتە‌ لە‌و خۆراكانە‌یە‌ كاتێك دە‌خرێتە‌ بە‌فرگر تامە‌كە‌ی لە‌دە‌ست دە‌دات و زووتریش كۆن دە‌بێت ...

ناوه‌ڕۆك

١٣ خۆراك نابێت بە‌ ھیچ شێوە‌یە‌ك بخرێنە‌ ناو سە‌لاجە‌

ھە‌مو كات بە‌كارھێنانی تە‌كنە‌لۆجیا سودبە‌خش نیە‌ ھە‌ندێك لە‌ خۆراكە‌كان وا باشترە‌ نە‌خرێنە‌ بە‌فرگر«سە‌لاجە‌» و لە‌ پلە‌ی گە‌رمی ئاسای ھە‌ڵبگیرێن.  ئە‌مە‌ش ١٢ لە‌و خۆراكانە‌ی وا باشترە‌ لە‌ بە‌فرگر ھە‌ڵنە‌گیرێن:

١- تە‌ماتە‌ :
تە‌ماتە‌ لە‌و خۆراكانە‌یە‌ كاتێك دە‌خرێتە‌ بە‌فرگر تامە‌كە‌ی لە‌دە‌ست دە‌دات و زووتریش كۆن دە‌بێت، بۆ نمونە‌ ئە‌گە‌ر لە‌ ١٠ پلە‌ی سە‌دی ٢ ھە‌فتە‌ بمێنێتە‌وە‌ ئە‌وا لە‌ ٥ پلە‌ی سە‌دی ٦ بۆ ٨ ڕۆژ دە‌مێنێتە‌وە‌.

٢- ھە‌نگوین :
ئە‌م خواردنە‌ نایابە‌ كاتێك دە‌خرێتە‌ بە‌فرگر خە‌ست دە‌بێتە‌وە‌و تێكدە‌چێت باشتر وایە‌ لە‌ دە‌فرێكی داخراو لە‌ پلە‌ی گە‌رمی ژور ھە‌ڵبگیرێت.

٣- سیر :
سیر كاتێك لە‌ بە‌فرگر ھە‌ڵدە‌گیرێت دە‌گە‌نێت و زوو كۆن دە‌بێت، باشتر وایە‌ لە‌ زە‌رفێكی كاغە‌ز لە‌ پلە‌ی گە‌رمی ئاسای ھە‌ڵبگیرێت.

٤- قاوە‌
كاتێك دە‌خرێتە‌ بە‌فرگر زوو كۆن دە‌بێت و دواتر تامی تێكدە‌چێت، باشتر وایە‌ لە‌ پلە‌ی گە‌رمی ژور ھە‌ڵبگیرێت.

٥- نان و سە‌مون :
كاتێك دە‌خرێنە‌ بە‌فرگر وشك دە‌بنە‌وە‌ تامیان تێكدە‌چێت، بە‌ڵام ئە‌گە‌ر بخرێنە‌ ناو كیسی كاغە‌ز و پارچە‌یە‌ك قوماش یان خاولیە‌ك بپێچرێن ئە‌وا بە‌ شێداری دە‌مێننە‌وە‌.

٦- كە‌چە‌پ و ساس :
باشتر وایە‌ نە‌خرێنە‌ ناو بە‌فرگر لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی ئە‌گە‌ر جۆرە‌كە‌ی باشبێت ٣ ساڵ لە‌ پلە‌ی گە‌رمای ژور دە‌مێنێتتە‌وە‌.

٧- پیاز :
وە‌ك سیر باشتر وایە‌ لە‌ پلە‌ی گە‌رمای ئاسایی ھە‌ڵبگیرێت لە‌ جیاتی ئە‌وە‌ی بخرێتە‌ بە‌فرگر لە‌ زە‌رفی كاغە‌زی كونكراو ھە‌ڵبگیرێت زیاتر لە‌ ٣ مانگ دە‌مێنێتە‌وە.

٨- ریحانە‌ :
ئە‌گە‌ر بخرێنە‌ بە‌فرگر كۆندە‌بێت و تێكدە‌چێت، بە‌ڵام ئە‌گە‌ر بخرێتە‌ دە‌فرێك و كە‌مێك ئاوی تێبكرێت ماوە‌یە‌كی زۆر دە‌مێننە‌وە‌.

٩- شوتی و كاڵە‌ك :
ناوە‌ندی كشتوكاڵی ئە‌مریكی ئاشكرایانكردووە‌ شوتی و كاڵە‌ك كاتێك دە‌خرێنە‌ ناو بە‌فرگر زۆربە‌ی سوودە‌كانیان لە‌ دە‌ست دە‌دە‌ن باشتر وایە‌ لە‌ پلە‌ی گە‌رمی ئاسای ھە‌‌ڵبگیرێت .

١٠- پە‌تاتە‌
كاتێك دە‌خرێتە‌ بە‌فرگر تامە‌كە‌ی لە‌دە‌ست دە‌دات ، بە‌ڵام ئە‌گە‌ر ‌لە‌ شوێنێكی فێنك لە‌ زە‌رفی كاغە‌ز ھە‌ڵبگیرێت ماوە‌یە‌كی زیاتر دە‌مێنێتە‌وە‌ .

١١- زە‌یتی زە‌یتون :
كاتێك دە‌خرێتە‌ بە‌فرگر خە‌ست دە‌بێتە‌وە‌و وە‌ك پە‌نیری لێدێت باشتر وایە‌ لە‌ پلە‌ی گە‌رمی ئاسای ھە‌ڵبگیرێت.

١٢- كولەكە‌ی گە‌ورە‌
بە‌ھە‌مان شێوە‌ كاتێك دە‌خرێتە‌ بە‌فرگر زووتر كۆن دە‌بێت.


سەرچاوەکان



1246 بینین