ناوهڕۆك
چۆن ڕێگری لە غازاتی ڕیخۆڵە دەكەین
قەبزی و غازات لەوانەیە بە ھۆكاری دڵەڕاوكێ، خواردنی خۆراكی ناتەندروست، كەم بوونەوەی بەكتریای بەسوود لە ڕیخۆڵەدا ڕووبدات.
ئەو خۆراكانەی دەبێتە ھۆی درووستبونی غازات
خواردنەوە غازیەكان، بەھۆی ئەوەی دووان ئۆكسید دروست دەكەن و دەبنە ھۆی دروستبوونی غازات، پاقلەمەنیەكان، پاقلە (ئۆلگوساكریدیان) تێدایە، ھەرسیان بۆ لەش زۆر قورسە، دەبێت پێش ئەوە پاقلەكە بكوڵێنین، پێویستە لە ئاودا بیخوسێنین بۆ ئەوەی ھەندێ لە شەكرەكەی لەدەست بدات، شیرەمەنیەكان، خواردنی لە ڕادەبەدەری شیرەمەنیەكان وەك پەنیر، شیر و ماست غازات دروست دەكات، واباشترە لەگەڵ سۆیا، بدەم یان گوێزی ھیندیدا بوخرێن، خواردنی سوێر، دەبێت لە ڕۆژێكدا بڕی ٢٣٠٠ میلی خوێ بخۆن، بۆ ئەوەی غازاتتان زۆر نەبێت، سێو و قۆخ، سێو و قۆخ ماددەی ڕیشاڵیان تێدایە، بەڵام ئەگەر گەدەتان ھەستیارە، تووشی غازاتتان دەكات، بروكلی و كەلەرم، بۆ تەندروستی زۆر بەسوودن، بەڵام دەوڵەمەندن بە رافینۆز كە جۆرێك لە شەكرە و تەنھا لە ڕیخۆڵەی گەورەدا ھەرس دەكرێت.
ئەو خواردنانەی غازات كەم دەكەنەوە
ئەنەناس، میوەیەكی خۆشە كە ئەنزیمی ھەرسی پرۆتینی تێدایە، ناھێڵێت غازات دروست بێت، كەرەوز، بۆ ھەرس زۆر باشە، باشترە ھەموو كات لەسەر سفرەكانتان ھەبێت، لیمۆ، زۆر بەسودە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، ھەموو بەیانیەك ئاوی یەك لیمۆ بە پەرداخێك ئاوەوە بخۆنەوە، كێشەی غازاتتان كەم دەكاتەوە، زەنجەفیل، دەوڵەمەندە بە ئەنزیمێكی ھەرسی پرۆتین بە ناوی (زینگی بین) كە بۆ غازات زۆر باشە.