بەم ماسکە ئاسانانە پێست بریقەدار بکە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-16
بەم ماسکە ئاسانانە پێست بریقەدار بکە
پاراستن و گرنگیدان بە پێست

بە‌م ماسكە ئاسانە‌ پێستت بریقە‌دار بكە‌

بە‌ھۆی ئە‌م ماسكە‌ سروشتیە‌وە‌ دە‌توانین ببینە‌ خاوە‌ن پێستێكی بریقە‌دار، دروستكردنی زۆر ئاسانە‌ و تە‌نھا پێكھاتە‌ی سروشتی لە‌خۆدە‌گرێت.
ــ نیو مۆز بە‌جوانی ورد بك تا دە‌بێتە‌ كرێم

ــ یە‌ك كە‌وچكی چێشت گوشراوی پرتە‌قاڵی تێكە‌ڵ بكە‌

ــ یە‌ك كە‌وچكی چێشت ھە‌نگوینیشی تێكە‌ڵ بكە‌

ــ بە‌ نە‌رمی بیدە‌ لە‌ پێستی دە‌موچاوت و بە‌ یە‌كسانی بڵاوی بكە‌رە‌وە‌

ــ پاش ١٥ خولە‌ك، بە‌ ئاوی شلە‌تێن ماسكە‌كە‌ لابە‌رە‌وە‌
ــ بە‌ خاولیە‌كی نە‌رم پێستت وشك بكە‌رە‌وە‌

وا باشە‌ دوو یان سێ ڕۆژ جارێك ئە‌م ماسكە‌ ئامادە‌بكرێت و بە‌كاربھێنرێت.


سەرچاوەکان