ناوهڕۆك
خوێنبەربوونی ددانت پشتگوێ مەخە
ھەندێ كەس كاتێ سەرقاڵی ددان شتنن گوێ بەو بڕە خوێنە نادەن كە لەنێو ددانەكانیان دەردەچێت، بەڵام دەبێ بزانی ئەمە ئاماژەی یەكەمینی ھەوكردنی پوكە كە دواتر تووشی نەخۆشی مەترسیدار و كوشەندەی چاوەڕوان نەكراوت دەكات.
نەخۆشی ھەوكردنی پوك دووەم نەخۆشی باوە لە جیھاندا لە دوای ڕەشبوونەوەی ددانەكان بەڵام سەرباری بەربڵاوی نەخۆشیەكە بەڵام كەسانێكی زۆر تێناگەن كە نیشانەكانی نەخۆشیەكە لەكاتی ددان شتندا دەردەكەوێت بەھۆی دەركەوتنی خوێنەوە، سەرباری گۆڕانی ڕەنگی پوك و سوربونەوەی، ئەمەش ھەوكردنەكەیە وایكردوە بئاوسێ و ڕەنگی سور بێت.
زیاتر بوونی ھەوكردنی پوك دەبێتە ھۆی ھەوكردنی تەواوەتی شەویلگە و گرفتی ددان و كەوتنی، لەوبارەیەوە (د.مانۆلیا بیكدیمیر) پزیشكی ددانی ئەڵمانی ڕایگەیاندوە كەڵەكە بوونی چینە میكرۆبەكان لەسەر ڕووی ددانەكان دواتر دەبێتە ماددەی ڕەق و چینێك لە جیر لەسەری كۆدەبێتەوە كە بەكتریای پێوە دەنوسێت و ئەمەش ھۆكاری ھەوكردنی پوكە كە دەبێتە ھۆی داخورانی ئێسك.
ئەو پزیشكە ڕایگەیاندووە پشتگوێ خستنی ھەوكردنی پوك تەنیا نابێتە ھۆی لەدەستدانی ددانەكان بەڵكو بۆ نەخۆشی مەترسیداری وەك جەڵتەی دڵ و ڕۆماتیزم و ھەوكردنی سییەكان و لاوازی سێكسی.
پاككردنەوەی ددانەكان بە فڵچە بەتەنیا بەس نیە بۆ پاراستن لە ھەوكردنی پوك، چونكە ئەمە تەنیا دەبێتە ھۆی پاككردنەوەی ڕووكاری دەرەوە بەڵكو پێویستە لاتەنیشتەكانیشی بە بەكارھێنانی پەتی تایبەت پاكبكرێتەوە و گیراوەی ناودەم بەكاربھێندرێت و دەبێ جگەرەكێشان كەمتر بكرێتەوە و چاودێری جۆری خۆراكیش بكرێت.