پیاوان یان خانمان پێویستیان بە خەوی زیاترە ؟

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-22-20:19:00 - کۆدی بابەت: 819
پیاوان یان خانمان پێویستیان بە خەوی زیاترە ؟
پرسگەی تەندروستی

ماڵپەڕی زانیاری-خانمان پێویستی زیاتریان بە‌ خە‌و ھە‌یە‌، بە‌ بە‌راورد بە‌ پیاوان، ئە‌مە‌ش چونكە‌ مێشكی خانمان ئاڵۆزترە‌، لەبەر ئەوەی خانمان دەتوانن لە کاتێکدا ...

ناوه‌ڕۆك

خانمان یان پیاوان خە‌وی زیاتریان پێویستە‌ 

  توێژە‌رانی نێوە‌ندی توێژینە‌وە‌ی خە‌و لە‌ زانكۆی لامبۆرگ لە‌ ئینگلتە‌را ڕایدە‌گە‌یە‌نن خانمان پێویستی زیاتریان بە‌ خە‌و ھە‌یە‌، بە‌ بە‌راورد بە‌ پیاوان، ئە‌مە‌ش چونكە‌ مێشكی خانمان ئاڵۆزترە‌، پرۆفیسۆر جیم ھۆڕن، بە‌ڕێوبە‌ری نێوە‌ندی توێژینە‌وە‌ی خە‌و دە‌ڵێت خانمان پێویستی زیاتریان بە‌ خە‌و ھە‌یە‌، چونكە‌ مێشكی خانمان جیاوازە‌ لە‌ ھی پیاوان و دە‌توانن لە‌ كاتێكدا كۆمە‌ڵێك كاری جیاواز بكە‌ن بە‌ بە‌راورد بە‌ پیاوان كە‌ تە‌نیا كارێك ئە‌نجامدە‌دە‌ن لە‌ یە‌ك كاتدا، بۆیە‌ مێشكیان زیاتر ماندوو دە‌بێت، ھاوكات پشوودانی زیاتریان دە‌وێت، پرۆفیسۆر جیم ئاشكرایدە‌كات خە‌وی خراپ لە‌ خانمان پە‌یوە‌ندی ھە‌یە‌ بە‌ تێكچونی دە‌روونی، خە‌مۆكی و تووڕە‌بوون، لە‌ كاتێكدا كە‌مخە‌وی لە‌ پیاواندا بە‌و ڕادە‌یە‌ نابێتا ھۆی بێزاری و گووشاری دە‌رونی.


سەرچاوەکان



997 بینین