ناوهڕۆك
خەوتن بە دەما زیانی ھەیە بۆ مرۆڤ
بەپێی توێژینەوەیەكی زانستی كە لە وڵاتی ئەمریكا ئەنجامدراوە دەركەوتووە كە شێوازەكانی خەوتن كاریگەریان ھەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤەكان، زۆر شێواز ھەیە كە تەندروست نین و زیان بە بەشەكانی دیكەی جەستە دەگەیەنن.
ھەروەھا زاناكان دەریان خستوە كە خەوتن سوودێكی زۆری ھەیە بۆ جەستە و ھەموو مرۆڤێك دەبێت لە ڕۆێكدا ٨ كاتژمێر بخەوێت تاكو ماندوێتی جەستەی كەم ببێتەوە بەڵام دەبێت شێوازەكەی زیانی نەبێت چونكە یەكێك لە شێوازەكانی خەوتن كە بریتیە لە خەوتن بە دەما واتە كەسەكە سكی بە تەواوەتی دەكەوێتە سەر جێگاكە.
ئەمەش دەبێتە ھۆی زیادبوونی كێشی مرۆڤ بەتایبەتی لە سكیدا و ھەروەھا ئازار لە ئەژنۆكانیدا دروست دەبێت، بۆیە پزیشكانی شارەزا لەم بوارەدا ڕایدەگەیەنن كەوا پێویستە لەكاتی خەوتندا بە شێوەیەكی ڕێك كەسەكە پاڵبكەوێت تاكو ھەموو بەشەكانی جەستەی بحەوێنەوە و ھەروەھا ئازار لە جوومگەكانیدا دروست نەبێت.