ناوهڕۆك
نەخۆشی ئادیسۆن
بە سستی غودە واتە ڕژێنەکانی سەر گورچیلەکان دەوترێت نەخۆشی ئادیسۆن، ئەم نەخۆشیە تاڕادەیەک باوە و بەربڵاوە.
نیشانەکانی نەخۆشی ئادیسۆن
- قاوەیی بوونی خانەکانی پێستی دەم و چاو و دەورو بەری لێوەکان کە وا ئەکات نەخۆش قاوەیی تر بنوێنێت ڕوخساری .
- ووردە ووردە کێشی لەشیان دادەبەزێت و لاواز دەبن
- بەین بەین لەناکاو دووچاری ڕەوانی دەبن .
- وە هەروەها پەستانی خوێنیان دادەبەزێت .
ڕژێنەکانی سەروی گورچیلەکان ڕێک لەسەروی هەردوو گورچیلەدان وە هەرکامیان لەدوو بەش پێکدێت بەشی ناوەوە و بەشی دەرەوە فرمانی بەشی دەرەوەیان بریتیە لە دەردانی جۆرە هۆڕمۆنێکی تایبەت کە لەژیانی مرۆڤدا پێویستە سەرەکی ترین کاری ئەم هۆرمۆنانە بریتیە لە ڕێکخستنی ئاو خوێی زیادە لە لەشدا . بۆیە پێویستە لەوریاییدانی نەخۆشیەکەدا یاخود توشبوودا پێویستە وریای یەکسانی ڕاگرتنی ئاو و خوێی لەش بکرێت و دەرمانی کۆرتۆن بەکاربهێنرێت.
سەرچاوەکان
1270 بینین