ناوهڕۆك
ناساندن
تیپی مۆسیقای سۆلاڤ (بە ئینگلیزی: Solav Musical Band) گرووپێکی مۆسیقیی کوردی بوو، لە ساڵی ١٩٦٩ لە شاری کەرکووک دامەزرا، لە ئەم ساڵەدا یانەی وەرزشی سۆلاڤ مۆڵەتی فەرمی وەرگرت و داوای لە تیپی مۆسیقای بێکەس کرد لەژێر چاوەدێری یانەکە و بە ناوی تیپی مۆسیقای سۆلاڤەوە درێژە بە کارە هونەرییەکەی بدات.
چالاکی
یەکەم چالاکیی گرووپەکە بەرنامەی نەورۆزی هەمان ساڵ لە تەلەڤزیۆنی کەرکووک بوو، کە سروودەکانی (ئەی ڕەقیب) و (کوردستان نیشتمانی جوان) و (نەورۆز)یان پێشکەشکرد. گەورەترین ئاهەنگیشی لە ١١ی ئازاری ١٩٧٠ لە ناوچەی حەسار بەڕێوەبرد. تیپەکە خزمەتێکی گەورەی بە گۆرانیی ڕەسەنی کوردی کرد و لە هەموو بۆنە نەتەوەیییەکاندا بەشدار دەبوو، هەروەها لە پێگەیاندنی هونەرمەندانی شاری کەرکووک ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو. ساڵی ١٩٧٥ بەهۆی شۆرش و گوشاری ڕژێمی بەعس گرووپ لێکهەڵوەشایەوە.
ئەندامان
بەشێک لە ئەندامانی تیپی مۆسیقای سۆلاڤ:
- ڕەمەزان زامدار
- شەوکەت ڕەشید
- قاسم حەمەد
- عەبدولئیلا محێدین
- ئەنوەر تاهیر
- قادر مەردان
- کەمال زەنون
- فایەق سەعدوون
- قابیل عەبدوڵڵا
- حیسامەدین
- جەلال وەندین
- عەلی عەیز
- محەممەد ڕەزا
- نەجمەدین محەممەد عەلی
- بەیان عەزیز
بەرهەمەکان
هەندێک لە بەرهەمەکانی تیپ:
- بەخێر بێنەوە
- ئەژین