ناوهڕۆك
واتای یاسا لە ڕووی زمانەوانی سنووری بەکارهێنانی لە کۆمەڵگەی ئیسلامی
ووشەی یاسا چ لە بنەڕەتدا عەرەبی بێت یان بێگانە تاوەکو سەردەمی نزیک لە بواری یاسایی بەکارنەهاتووە. چونکە ووشەی شەریعەت وەکو دەستەواژەی تەواوی کۆمەڵە ڕێسا جیاجیاکانی یاسایی بەکار دەهێنرا، بەڵام فەیلەسوف و زانایانی مسوڵمان مەبەستیان لە ووشەی یاسا ڕێسایەکی گشتییە یەکسانە چ لە بواری زانستەکانی سروشت بێت یان لە بواری زانستەکانی کۆمەڵایەتی. بۆ نمونە (فەیرۆز ئابادی) لە فەرهەنگی دەریا بەو جۆرە باسی یاسا دەکات کە (پێوەری گشت شتێک) و بەشێوەیەکی گشتی بۆ ئەو سیستەمە بەکاری هێناوە کە کاروبارەکانی گەردوونی لەسەر دەڕوات بەجۆرێک ئەگەر مەرجەکانی تایبەتی هاتنە دی دەرئەنجامی دیاریکراوی لێدەکەوێتەوە، و بەکارهێنانی یاسا بەو واتا زمانەوانیە باو بووە، و گوتراوە یاسای بەدوای یەک هاتنی شەو و ڕۆژ، و یاسای مانەوەی گونجاوترین-باشترین. گوتراوە گشت شتێک یاسایەکی هەیە کە فەڕمانڕەوایەتی دەکات بە جۆرێک کە یاسای سروشت بریتیە لە هێز، ویاسای ڕەوشت بریتیە لە چاکە و یاسای ژیرانی-لۆژیك-بریتیە لە ماف، وە ئیبن سینا پەرتوکێکی دەربارەی ڕێساکانی پزیشکی داناوە و ناوی ناوە (یاسا - قانون).
ئیبن خەلدون لە پێشەکییەکەی بەشێکی داناوە بە ناونیشانی (بالاستدلال علی ما في الضمائر الخفية بالقوانین الحرفیة) و تاکو ئێستا ووشەی یاسا بەو واتا زمانەوانیە بەکاردەهێنین. مەبەستمان لەو وشەیە ئەو ڕێسایەیە کە بە گشتی و بە ڕێک و پێکی پێوەرێک بۆ شوینکەوتن دادەنێت، هەر کاتێک بارودۆخ و مەرجەکانی تایبەتر هاتنەدی ئەوە بەبەکارهێنانی ئاماژە بۆ ڕوودانی کارێکی دیاریکراو دەکەین بەشێوەیەکی دوبارە بەجۆرێک کە کارەکە دەردەکەوێت و وەکو ئەوەی کە ملکەچی سیستەمی جێگیر بێت، و بەو واتایە بەو سیستەمە دەگوترێت کە فەرمانڕەوایەتی دیاردە سروشتیەکانی ئابووری و کۆمەڵایەتی دەکات کە دەڵێین یاسای کێشکردن و هونەری خستنەڕوو و داواکردن و یاسای کراهامی پارە و یاسای ئەرخەمیدس.