ناوهڕۆك
چۆن خۆت دەپارێزیت لە جەڵتەی دڵ؟
ناسینی ھۆكارە شاراوەكانی جەڵتەی دڵ گرنگی خۆی ھەیە و دەكرێت بە ڕێگە گرتن لە ھۆكارەكانی جەڵتەی دڵ ڕێژەی كردن كەمتر بكرێتەوە.
هۆکارەکانی جەڵتەی دڵ
خەمۆكی
خەمۆكی درێژ خایەن دەبێتە ھۆی نەخۆشی دڵ و دەمارەكان و لە كۆتایدا جەڵتەی دڵ.
کەشوهەوای سارد
لە كەشوھەوای سارد خۆتان ببپارێزن، كەشوھەوای سارد دەبێتە ھۆی تەسك بوونەوە و بچوك بوونەوەی خوێنبەرەكان لا ئاكامدا بەرز بوونەوەی لا ناكاوی پەستانی خوێن، واتە چەندە كەشوھەوا ساردتر بێت، جەڵتەی دڵیش زۆرتر دەبێت.
فشاری کار
فشاری كار كەمبكەنەوە: ئەوانەی بە سەختی كار دەكەن مەترسی جەڵتەی دڵیان لێدەكرێت.
ئاستی میلۆپرۆکساید
ئاگاداری ئاستی میلۆپرۆكساید بن: بە توێژینەوەكان ئاستی میلۆپرۆكساید نیشانەی ھەوركردنی لەش كە پێكھاتەی خرۆكە سپییەكانە، باشترین ھێمایە بۆ دیاریكردنی مەترسی جەڵتەی دڵ. بەرزبوونەوەی ئاستی میلۆپرۆكساید دەبێتە ھۆی ڕوودانی جەڵتەی دڵ. بۆ ئەم مەبەستە خۆراكە چەورەكان كەمبكەنەوە و خواردنی میوەو سەوزە زیاد بكەن.
شەکر و کاربۆهایدراتەکان
شەكر و كاربۆھیدراتەكان، جۆرەكانی شیرینی دەبێتە ھۆی قەڵەوی و ئەوەش مرۆڤ لە جەڵتەی دڵ نزیك دەكاتەوە.
شەقیقە
شەقیقە مەترسی ھەیە: بەپێی توێژینەوەكانی ئەمریكا مەترسی جەڵتەی دڵ لەم كەسانەدا زۆرترە كە تووشی ژانە سەری لایەكی سەر واتە شەقیقە دەبن بەتایبەتی خانمان.
مەعجونی ددان
ھەموو جۆرە مەعجونێك بۆ ددانتان بەكارمەھێنن: بە توێژینەوەكانی بەریتانیا بەكارھێنانی ژمارەیەك لە مەعجونەكان كە ماددەی بەھێزی كلۆڤاكسیدینی تێدایە زیانی بۆسەر تەندروستی دڵ و دەمارەكان ھەیە و مەترسی جەڵتەی دڵ و مێشكی لێ دەكەوێتەوە.