ناوهڕۆك
ھێلكە مرۆڤ لە جەڵتەی مێشك دەپارێزێت
ۆتوێژینەوەكە لە لایەن چەند سپپۆرێكی پەیمانگای ئیپیت ستات لە ویلایەتی میشیگنی ئەمریكا ئەنجامدراوە ودەریخستوە ڕۆژانە خواردنی یەك ھێلكە لە یەكێك لە ژەمە خۆراكییەكاندا، ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشك بە ڕێژەیەكی بەرچاو كەمدەكاتەوە.
پسپۆرەكان باسیان لەوە كردوە كە ھێلكەیەك بڕی شەش گرام پرۆتینی تێدایە لەگەڵ دوو مادەی دژە ئۆكسیدی وەك لۆتین و زیاكسانیس و بڕێكی زۆر لە ڤیتامینەكانی ئەی و دی و ئی، ئەمانەش وادەكەن ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشك بە ڕێژەی ١٢٪ كەمبێتەوە.
جگە لەو سودەی خواردنی ھێلكە دەبێتە ھۆی دابەزاندنی فشاری خوێن بەمەش مرۆڤ لە نەخۆشییەكانی دڵ پارێزراو دەبێت، ھەروەھا ھێلكە دژی ھەوكردنی ئەندامەكانی لەشەو دڵە ڕاوكێ و نائارامیش كەمدەكاتەوە.
سەرچاوەکان
434 بینین