ناوهڕۆك
سەیركردنی فیلمە سێكسیەكان ھۆكاری ئەم نەخۆشیانەیە
سەیركردنی فیلمە پۆرنۆكان كە فیلمی سێكسیشی پێدەوترێت یەكێكە لەو دیاردانەی لەناو توێژی گەنجان بەتایبەتی، بووەتە خویەكی بەردەوام، ئەم نەریت و خووە وێڕای ئەوەی دیاردەیەكی ناشرین و نەخوازراوی كۆمەڵاتییە، بەم داویانەش وەك نەخۆشییەكی دەروونی یاخود كێشەیەكی دەروونیش دێتە ئەژمار.
لە بڵاوەكراوەی ناوەندی لەشساغی جیھانیدا، كە لەلایەن كۆمەڵێك شارەزاو پزیشك و دەرونزاندا نووسراوە، ھاتەوە كە سەیركردنی فیلمە پۆرنۆكان ھەرچەندە بەزۆری بۆ بەتاڵكردنەوەی ئارەزووە سێكسییەكانە، یاخود بۆ ھاوكاریكردنە لە بەتاڵكردنەوەی ئارەزووە سێكسییەكان، بەڵام دوای ماوەیەك بەردەوام بوون لەسەر تەماشا كردنیان و بەفیڕۆدانی كات بەدیار سەیركردنیانەوە، دەبێتە خوو پاشانیش ئاڵودەبوون و نەخۆشی دەروونی لێدەكەوێتەوە.
وەك لە بڵاوكراوەكەدا ھاتووە، لە زانستی پزیشكی و دەروونیدا، سەیركردنی فیلمە پۆرنۆكان وێڕای ئەوەی دەبێتە ھۆی شێواندنی ئارەزووە سێكسییەكان و نەخۆشی خەمۆكی و كێشەی خێزانی و ...ھتد، لە تازەترین لێكۆڵینەودا ئاشكرا بووە كە بابەتێكی لەبارە بۆ ئاڵودەبوون، ھەست بەخۆیان ناكەن، لەكاتێكدا پێویستە وەك موعتادێك چارەسەری دەروونی وەربگرن.
بەگوێرەی پێوەری ڕێژەی كلیككردنی سایتەكانی ئینتەرنێت، ھەرێمی كوردستان و عێراق لەو وڵاتانەن كە ڕێژەیەكی زۆر بەرچاو تەماشاكەری سایتە پۆرنۆكانی تێدایە. نیشانەی ئەوەیە ئاڵودەبوو بەسەیركردنی فیلمە پپۆرنۆكان ژمارەیەكی بەرچاو و مەترسیدارە.