قڵیشاوی پاژنە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-19-00:08:00 - کۆدی بابەت: 1420
قڵیشاوی پاژنە
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی

زۆرتر ئەوانەی کەلەماڵەوە لە موکێت یان (کومبار) بۆ داخستن کەڵک وەردەگرن

ناوه‌ڕۆك

قڵیشاوی پاژنە

چەند قڵشاویەک کەبەدرێژی دەکەونە پاژنەی پێوەو ئەگەر ئەم قڵشاویانە قوڵ بوون دەبنە هۆی سوتانەوەو ئازار. ئەم قڵشانە زۆرتر بەهۆی لەپێ کردنی پێڵاوی ناموناسیب یان (لەپێ نەکردنی پێڵاو) دروست دەبن زۆرتر ئەوانەی کەلەماڵەوە لە موکێت یان (کومبار) بۆ داخستن کەڵک وەردەگرن دووچاری ئەم نەخۆشیە دەبن بۆ چارەسەری ئەم قڵشاویانە دەبێ لەگۆرەوی بەن (شلیلە) و پێڵاوی موناسب سود وەربگرین تا دەتوانین کومبار ڕانەخەین هەروەها سود وەرگرتن لەماددەی نەرم کەرەوە وەک ئۆسرین، وازلین سود وەربگرین بۆ چارەسەرکردنی هەر ئەم ڕێگا ئاسانانە بەس دەبێت.


سەرچاوەکان



675 بینین