تیفۆس

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-20-14:16:00 - کۆدی بابەت: 1427
تیفۆس
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی

ئەم نەخۆشیە لەم چەرخەدا زۆر بەربڵاو نیە بەڵام لە پێشتردا گشتگیری زۆری لێ دەبینرا.

ناوه‌ڕۆك

تیفۆس

تیفۆس جۆرە نەخۆشیەکی چڵکاوییە کە بەهۆی جۆرێک لە بەکتریا توشی مرۆڤ دەبێت بەناوی (ڕیکتزیا)، ئەم بەکتریایە لە ڕێگەی ڕشک و ئەسپێ دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، ئەم نەخۆشیە لەم چەرخەدا زۆر بەربڵاو نیە بەڵام لە پێشتردا گشتگیری زۆری لێ دەبینرا.

نیشانەکانی

  • ئازاری ماسولکە
  • ئازاری جومگەکان
  • هاتنە خوارەوەی پەستانی خوێن
  • سەرگێژ خواردن
  • کەلەکە ئێشە

بۆ چارەسەری ئەنتی بیوتیک وەک (تتراسایکلین، کلرامافینکل) بەکاردەهێنرێت.


سەرچاوەکان



522 بینین