ئامۆژگاری بۆ پێدانی خۆراکی تەواوکەر بە منداڵی ساوا لە قۆناغە جیاوازەکانی گەشەدا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-21
ئامۆژگاری بۆ پێدانی خۆراکی تەواوکەر بە منداڵی ساوا لە قۆناغە جیاوازەکانی گەشەدا
خواردنی منداڵ

ئامۆژگاری بۆ پێدانی خۆراكی تە‌واوكە‌ر

دوای شە‌ش مانگ لە‌ تە‌مە‌نی كۆرپە‌، خۆراكی تە‌واوكە‌ر شانبە‌شانی شیری دایك پێویستە‌ دە‌ستپێبكرێت.
وە‌رگرتنی خۆراكی جۆر بە‌ جۆر بۆ كۆرپە‌ لە‌ دوای تە‌مە‌نی شە‌ش مانگیە‌وە‌ پێویستە‌ بە‌مە‌بە‌ستی دابینكردنی پێكھاتە‌ خۆراكییە‌ سە‌رە‌كییە‌كان.

بۆچی لە‌ شە‌ش مانگیە‌وە‌ خۆراكی تە‌واوكە‌ر دە‌ستپێدە‌كات؟

١- چونكە‌ لە‌م قۆناغەدا توانای دانیشتن و ڕاگرتنی سە‌ری منداڵەكە باشە‌.
٢- توانای بە‌كارھێنانی دەستی بۆ گرتن و بردنی بۆ دە‌می پێگە‌یشتووە‌.
٣- ڕاھێنان پێكردنی ئاسانترە‌ چونكە‌ ئارە‌زووی بە‌شداریكردنی سفرە‌ی نانخواردنی خێزانی ھە‌یە‌.
٤- توانای ماسولكە‌كانی دە‌م و شە‌ویلگە‌ و ڕوومە‌ت و زمانی پێگە‌یشتووترە‌ (دە‌توانێت گاز بگرێت).
٥- توانای خواردنی باشترە‌ بە‌ بە‌كارھێنانی كوپ و پە‌رداخ و كە‌وچك.
٦- پێویستی لە‌شی بۆ خۆراك زیاترە‌ و بە‌تە‌نھا شیر تە‌واوكە‌ری ئە‌و گە‌شە‌ خێرایە‌ نابێت.
٧- تووشبوون بە‌ ھە‌ستیاری خۆراك لە‌م تە‌مە‌نە‌دا كە‌مترە‌، چونكە‌ كۆئە‌ندامی ھە‌رسی پێگەیشتووترە.


سەرچاوەکان