ناوهڕۆك
پرۆلیتاریا - Proletariat
لە ڕۆمانی کۆن بەو کۆمەڵە خەڵکەی بێکەس کار و غەوارە و بێ پایە دەوترا (پرۆلیتاریا)، یەکەم جار (سان سیمون ١٨٣٨ز) ئەو زاراوەی بەکارهێناوە بەو چینە خەڵکەی وت پڕولیتاریا کە داهاتێکی وایان نییە ژیانیان پێ زامن بکرێ، ئێستا و لە دوای دەستکاریەکانی (مارکس) مەبەست لەو چینە کرێکارەیە کە لە کارگەکان کار دەکەن بێ سەر و سامانن جگە لە دەست و بازووی خۆیان، بژێویان ئەو کرێ یەیە کە وەری دەگرن ڕۆژانە و بەس، بەڵام ئەو جۆرە چینە هەر لە پێناسەکانی (سەرمایەداری- مارکس) وا هاتووە ئەگینا کرێکاری وا دروست نەبوو.
سەرچاوەکان
1727 بینین