پلاتفۆرمی خانمان

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین بهاءالدین ڕاوێژ نورالدین بهاءالدین - به‌روار: 2024-07-15-15:19:00 - کۆدی بابەت: 13169
پلاتفۆرمی خانمان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پلاتفۆرمی خانمان پلاتفۆرمێکی سەربەخۆی کوردیی ئازادە، کە لە وێبسایت و ئاپلیکەیشن وسۆشیال میدیای تایبەت بە خۆی پێکدێت، گرنگی دەدات بە هەموو بابەتە جیاوازەکانی تایبەت بە خانمان لە ڕێگەی میدیای بینراو و بیستراو، و بە شێوەی دەنگ و ڕەنگ و ئەلکترۆنی بەرهەمەکانی پێشکەش دەکات. لە ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن گرووپی کارسازەوە دروست کراوە. ماڵپەڕەکە خاوەنی هەزاران بابەتی نووسراوی جیاوازە بە زمانی کوردی.

ناوی تەواو پلاتفۆرمی خانمان
دامەزراندن   ٧/٨/٢٠٢٢
بنکە   پێگەی نێو تۆڕ
جۆر   تایبەت
باوان  کارساز گروپ
 

ئەپلیکەیشنی خانمان

گەورەترین ئاپ تایبەت بە خانمان هەر لە دروستکردنی خواردن و پرسگەی تایبەت بە خانمان و ستایل و هەزاران بابەتی دیکە بێبەرامبەر دابەزێنە!

تایبەتمەندیەکانی ئاپی خانمان

  • هەزاران بابەت دەربارەی خانمان
  • ڕێبەر بۆ ستایل و جلوبەرگی خانمان
  • هەزاران شێوازی ئامادەکردنی خواردن
  • پرسگەی خانمان بۆ پرسیار و وەڵام
  • تەندروستی و گرنگیدان بە خود
  • لەشجوانی و ڕێکپۆشی خانمان
  • هەزاران بابەت دەربارەی ڕێجیم و خواردنی تەندروست

لینکی داگرتنی ئاپی خانمان

ئێستا ئاپی یەکەمین و گەورەترین پلاتفۆرمی خانمان کوردی بێبەرامبەر دابەزێنە!

بۆ دابەزاندنی ئەپلیکەیشنی خانمان کلیک لێرە بکە

ستراتیجی کارکردن

پلاتفۆرمی خانمان ده‌یه‌وێت هه‌ندێك له‌و ‌بۆشاییه‌ ڕووناکبیرییەی كه‌ له‌ بواری میدیای بیستراو و بینراوی کوردی هەیە پڕبكاته‌وه‌ و كێشه‌ی كه‌می سه‌رچاوه‌ی زانیاری تایبەت بە خانمان  به‌ زمانی كوردی له‌ تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت چاره‌سه‌ر بكات، پلاتفۆرمی خانمان ده‌یه‌وێت زانیاری گشتی و به‌رهه‌مه‌ ڕۆشنبیرییه‌كانی بگه‌نه‌ زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك. هه‌روه‌ها وه‌ك یه‌كه‌مین پلاتفۆرمی كوردی تایبەت بە خانمان ده‌یه‌وێت زانیاری و به‌رهه‌می نوێش پێشكه‌ش بكات كه‌ تا ئێستا لایه‌نه‌ ڕۆشنبیرییه‌كان له‌ كوردستان نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه‌ و نه‌یگه‌شتوونه‌تێ. چونكه‌ چه‌نده‌ ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی پلاتفۆرمی خانمان زۆرتربن، چانسی په‌ره‌پێدان و باشتركردنی به‌رهه‌مه‌كانیشی ڕوو له‌ زیادبوون ده‌كه‌ن. ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ڕێكلامی زۆرتر و دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر و سه‌رچاوه‌ی داهاتی به‌هێزتر.

بۆ پلاتفۆرمی خانمانیش فه‌لسه‌فه‌ی كاركردن وه‌ك گرووپێك له‌وه‌دایه‌، كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ زۆرترین گرووپی به‌كارهێنه‌رانی جیاواز سوود له‌ فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ربگرن.

بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ستراتیجه‌ و گه‌یشتن به‌و ژماره‌ فراوانه‌ی به‌كارهێنه‌ران، پلاتفۆرمی خانمان ده‌یه‌وێت ته‌نیا كار له‌سه‌ر فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌كات، به‌ڵكو پێی گرنگه‌ له‌ ڕووی چۆنایه‌تیشه‌وه‌ به‌رهه‌مه‌كانی له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌دا بن و به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ ڕۆشنبیرییه‌ جیاوازه‌كان تایبەت بە خانمان هه‌میشه‌ له‌ پله‌ی یه‌كه‌میندا بمێنێت. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرتری به‌كارهێنه‌ران ده‌بێت و ئاستی به‌كارهێنانیش به‌رزتر ده‌كاته‌وه‌.

جێبەجێکردنی ئەم ستراتیجە بەپێی میکانیزمێک دەبێت کە ستافی پلاتفۆرمی خانمان دایدەڕێژێت و پلانی جێبەجێکردنی بۆ دادەنێت.



103 بینین