ناوهڕۆك
هیپۆترۆمی - دابەزینی پلەی گەرمای لەش
ئەم حاڵەتە کاتێک ڕوودەدات کە پلەی گەرمای لەش بۆ کەمتر لە (٣٧) پلەی سەدی دابەزێت. کەسانی بەتەمەن و لاواز و بێ هێز، هیلاک و برسی بێت زیاتر ئەم دابەزینی پلەی گەرمایە تیایاندا ڕوودەدات، خاسیەتەکانی ئەو کەسانەی کە تیایاندا ڕوودەدات بریتییە لە:
- یەکەم جار لەشیان دەلەرزێت
- پێستیان سارد و وشک دەبێت
- لێدانەکانی دڵ کەم دەبێتەوە
- ژمارەی هەناسەدانەکانی کەمتر دەبێتەوە لە حاڵەتی ئاسایی
- پلەی گەرمای لەش (٣٥) پلەی سەدی و کەمتر دەبێت
- خەواڵویی دەردەکەوێت و لەوانەیە ببێتە هۆی بێ هۆش بوون
- لەوانەیە وەستانی دڵی پێوە بێت
دەرمان کردنی بەهۆی گەرم کردنەوە توش بوو زۆر خێرا و بەبێ دواکەوتن گەرم بکرێتەوە. وانەزانێت کە توش بوو مردووە مەگەر ئەوەی کە مردنەکەی ئاشکرا بێت. کەمبوونەوەی پلەی گەرمای لەش ئۆکسجینی تەواو دەگەیەنێت بە مێشک و لە ئەنجامدا توش بوو لە کاتی وەستانی دڵ زۆرتر دەمێنێت بە زیندوویی تاوەکو کەسانی کە تووشی دڵە وەستێ دەبن.
چۆنیەتی چارەسەر و ڕوبەڕوو بوونەوەی
- ئەگەر کەسەکە ئاگای لە خۆیەتی (بێ هۆش نەبووە) ئەوا بیخەنە سەر چێگایەکی گەرم و سەری نەک دەموچاوی داپۆشن.
- خواردن و خواردنەوەی گەرمی پێ بدەن
- ئەگەر نەخۆش بێ هۆش بووبوو لە کاتی پێویستدا لە ڕێگەی دەم بە دەمیەوە بنێن و هەناسەی دەستکردی بدەنێ و مەساجی دڵی بۆ بکەن.
- هەرگیز بە دەست لێدان گەرمی مەکەنەوە، و بەزۆر وای لێ مەکەن کە خۆی بجوڵێنێت بۆ ئەوەی کە گەرم بێتەوە.
- توش بووەکە مەخەنە ناو ئاوی گەرم چونکە لە بری ئەوەی کە خوێن بە شوێنە سەرەکییەکەی خۆی بگەڕێتەوە دێتە ناو دەمارەکانی سەرەوەی بەینی پێست.
سەرچاوەکان
711 بینین