ناوهڕۆك
متمانە بەخۆ نەبوون لە منداڵاندا
دەرکەوتەکانی
- زمان لێک ئاڵان و تەتەڵەکردن لە دەربڕینی ووتەدا.
- شەرمەزاری و بێجورئەتی و خۆشاردنەوە.
- بیرکردنەوەی سەربەخۆ.
- پێشبینینەکردنیئ خراپ و ئازار و زۆر ترسان و دڵەڕاوکێ.
هۆکارەکانی
- شێوازی پەروەردەی هەڵە و پشت بەستن بە توند و تیژی و لێدان و شکاندنەوە هەرکاتێک هەڵە بکات.
- سەرزەنشت و ڕەخنە لێگرتنی بەردەوام.
- زاڵ بوونی دایک و باوک بەسەر هەموو ڕەفتارەکانی منداڵ و بیرکردنەوەیدا.
- بەراوردن کردن و هاوسەنگ کردن لە نێوان ئەو و منداڵێکی تر بۆ پاڵنانی کە ڕەنگە کاریگەری هەبێت.
- لەسەر بایەخ پێدانی و بەهەند وەرنەگرتنی.
- بچووکی جەستە و لاوازی و کەم و کوڕی جەستەیی وەکو شەلی و گێلی ...تاد.
- نزمی ئاستی ژیری و دواکەوتنی خوێندن.
- تۆمەتبارکردنی بەردەوام بە شکست هێان.
- زۆری ناکۆکیەکان و بەتایبەتیش لە نێوان دایکان و باوکان.
- خستنە ئەستۆی کارێک کە لە سەرووی توانا و بەهرەی ئەودا بێ، کە ناتوانێ و شکست دێنێ.
چارەسەر
- سۆزداری تایبەتی لە نێوان دایک و باوک.
- وازهێنان لە منداڵ لە هەڵبژاردنی خواردن و خواردنەوە و یاری کردن.
- هاندان و ورە بەرز کردنەوەی منداڵ و ستایش کردنی بە هەموو هۆکارێک.
- لە کاتی بەراوردکردنی لەگەڵ منداڵانی دیکە، پێویستە چاکیەکانی باس بکرێ لەگەڵ ئەو منداڵەی بەراوردی دەکرێ و دەبێ چاکی هەردوو لایان دەربخرێ و هەروەها هانی منداڵەکەی تر بدرێ، کاری وا ئەنجام بدات تاوەکو لەو باشتر بێت.
- باو و دایک لەبەرچاوی منداڵەکانیان ڕێنمایی یەکتر نەکەن، هەروەها لۆمە و سەرزەنشتی یەک نەکەن و ناکۆک نەبن.
- دەرنەخستنی نەنگیەکانیان لە بەرچاوی خۆیان، و چآوی منداڵان و ناوهێنانی لە کۆبونەوەکاندا و ستایش کردنی لەبەردەم گەورەکاندا.
- باش گوێ گرتن لە منداڵ لە کاتی قسەکردنی و بە سووک سەیر نەکردنی.
- پێشەنگ و دوودڵ نابێت، لە دایک و باوکان لە متمانە بەخۆبوون و فێرکردنی ڕەفتاری ڕاست و دروست.
- بردنی بۆ دانیشتنی گەورەکان و قسە پێکردنی بەو زانیاریانەی هەیەتی دەربارەی قورئان و فەرموودە.
- ناردنی بۆ بازاڕ بۆ کڕینی پێداویستی و خستنە ئەستۆی بەرپرسیاریەتی بچووک.
- بەکارهێنانی چیرۆک و یاری تەمسیلی لەگەڵیدا، وەکو ڕێگەچارەیەک، هەروەها کارکردن لە هەڵوێستی تەمسیلی لەگەڵیدا بە مەبەستی ئامادەکردنی.
- بەشداری پێکردنی لە چآرەسەر کردنی هەندێ گرفتی بچووک و هەڵبژاردنی پێداویستیەکانی خۆی وەکو یاری و جل و بەرگ.
- ڕاهێنان لەسەر ڕۆژوو گرتن، ئەگەر بۆ چەند کاتژمێرێکیش بێت و ستایش کردنی ئەگەر ئەنجامی دا.
- شوێن کەوتنی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) لە منداڵێتیدا و فێرکردنی منداڵێتی پێغەمبەر.
- قوڵکردنەوەی باوەڕ بوون بە قەزا و قەدەر، لە دەروونیدا و وابەستە کردنی هەموو شتێک بە خواوە.
سەرچاوەکان
1121 بینین