ناوهڕۆك
ئیفلیجی مێشک
ئیفلیجی مێشک چییە؟
کۆمەڵە تێکچوونێکن کاردەکەنە سەر جوڵە، کورتبوونەوەی ماسولکەکان و بارودۆخەکەی، کە لە دەرئەنجامی تێکچوونێکی مێشک ڕوودەدات لەکاتی گەشەکردنی و بە زۆری بەر لە لەدایکبوونی، کە نیشانەکانی لە ساڵەکانی شیرەخۆرەییدا دەردەکەوێت، یان ساڵانی بەر لە چوونە قوتابخانە، کە ئیفلیجی مێشک دەبێتە هۆی حاڵەتێکی نائاسایی لە جەستەدا، لاوازی جوڵەی بەستراو بە پەرچەکرداری زیادەڕەو، لاوازی پەلەکان و ڕەقییان، جوڵەی خۆنەویست و جێگیر نەبوون لەکاتی ڕێکردندا، جێی ئاماژەیە ئیفلیجی مێشک توشی منداڵێک یان ٣ منداڵ دەبێت لە هەموو هەزار منداڵێکی لەدایکبوو، بەڵام زۆر بڵاوترە لای ئەو منداڵانەی لەکاتی لەدایکبووندا کێشیان کەمە و لەو منداڵانەی بەر لە وادەی خۆیان لەدایک دەبن.
هۆکارەکانی ئیفلیجی مێشک
ئیفلیجی مێشک دەستەواژەیەکە بەکاردێت بۆ وەسفکردنی کۆمەڵێک حاڵەتی دەماری کە کاردەکاتە سەر جوڵە و ئەمەش بڵاوترین شێوەی کەموکورتی منداڵە کە کاردەکاتە سەر نزیکەی ٧٦٤٠٠٠ تاک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە ئەم حاڵەتە دەبێتە هۆی قورسکردنی جوڵەی هەندێک بەشی لەش، کە پلەی توندییەکەی جیاوازە و چەندین هۆکاری هەیە.
نەخۆشی periventrivuler leukomalacia
جۆرێکە لە زیان کە کاردەکاتە سەر ماددە سپییەکەی مێشک بەهۆی کەمی ئۆکسجینی منداڵدانەوە، ئەوەش ڕوودەدات ئەگەر دایکەکە توشی میکرۆبێک بووبێت لەکاتی دووگیانیدا، وەکوو: سورێژەی ئەڵمانی، دابەزینی پەستانی خوێن، لەدایکبوونی پێشوەخت یان ئەگەر دەرمانێکی نایاسایی بەکاردەهێنا.
خوێنبەربوونی ناو کەلەی سەر
لە هەندێک حاڵەتدا خوینبەربوونی ناو مێشک ڕوودەدات ئەگەر منداڵەکە توشی جەڵتەی مێشک ببێت، کە دەکرێت خوێنبەربوونی مێشک وروژمی خوێن بۆ شانە زیندووەکانی مێشک ڕابگرێت، دەکرێت ئەم شانەیە تێکبچێت و بمرێت و تەنانەت ببێتە هۆی لەناوچوونی شانەکانی دەوروبەریشی.
پەرەسەندنی نائاسایی مێشک
دەکرێت کێشەکانی پەرەسەندنی مێشک کاربکاتە سەر پەیوەندی نێوان مێشک و ماسولکەکانی جەستە و ئەرکەکانی تر، هۆکارەکەش ئەوەیە لە شەش مانگی سەرەتای دووگیانیدا مێشکی کۆرپەلەکە لاوازە و لەبەر ئەوەش دەکرێت زیانێک ڕووبدات بەهۆی بازدان لە جینە بەرپرسەکانی پەرەسەندنی مێشک، هەندێک پێکرانی وەکوو نەخۆشی تۆکۆپلازمۆسس و هەوکردنی وردیلەیی و هێرپس و ڤایرۆسەکانی هاوشێوەی هێرپس و بەرکەوتنی توندی سەر، هەروەها هەموو هۆکارە بڵاوەکانی تری توشبوون بە ئیفلیجی مێشک، ئەمەش واتای ئەوەیە هۆکاری تریش هەن، لەوانەش:
- وەرگرتن و خواردنەوەی کهول و ماددە هۆشبەرەکان لەکاتی دووگیانیدا.
- بوونی زیاتر لە منداڵێک، وەکوو دووانە.
- بەدخۆراکی لەکاتی دووگیانیدا.
- بە زەحمەت منداڵبوون.
نیشانەکانی ئیفلیجی مێشک
منداڵانی توشبوو بە ئیفلیجی مێشک ڕەنگە بناڵێنن بەدەست کێشەی ماسولکە و جوڵە، وەکوو لاوازی ماسولکەکان، کە پێکەوەیی ماسولکەکان مەبەست پێی توانای خۆیی کەسەکەیە بۆ گرژکردن و خاوکردنەوەی ماسولکەکان لەکاتی پێویستیدا، لە نیشانەکانی توشبوون بە ئیفلیجی مێشک بریتین لە:
- هەبوونی ماسولکەی زۆر کە دەبێتە هۆی جوڵەی توند و ڕەق.
- هەبوونی ماسولکەی بەهێز کە بە شێوەیەکی نائاسایی دەچنەوە یەک، کە پێشی دەوترێت کەشەنگبوونە ئیفلیجی.
- ڕاکێشران بە شێوەیەکی نائاسایی.
- پاڵکەوتن لە بارودۆخی ئابڕوبەر.
- خواستی بەکارهێنانی لایەک زیاتر لە لایەکەی تری جەستە.