قانقاریا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-30-22:39:00 - کۆدی بابەت: 1810
قانقاریا

ناوه‌ڕۆك

قانقاریا

قانقاریا بە مانای مەرگ و گەنیوی بەشێک لە لەش یاخود دەمارەکانی لەش، ئەگەر چی زۆرترین ڕێگەی تووش بوو بە قەنقاڕیا لە دەستەکان و پێیەکاندایە بەڵام هەندێ جاریش لە بەشەکانی تری لەشدا ڕوودەدات. چڵک هەڵگرتنی بەشێک لە لەش یاخود وەستانی خوێن و نەچوونی بۆ ئەو بەشە دەتوانێت ببێتە هۆی قانقاریا. بەپێی ئەو شوێنی کە تووسی قانقاریا بووە نیشانەکانی جیاوازە، کە نیشانەکای بریتییە لە: تا لێهاتن، ئازار، ڕەش بوونەوەی پێست و بوونی ئیلتیهاب. قانقاریا بە دوو شێوە تووشی مرۆڤ دەبێت، قانقاریای تەڕ و قانقاریای وشک. هۆکارەکانی تووش بوون بە قانقاریای تەڕ چڵک هەڵگرتنە، ئەمەش لە حاڵەتێکدا کە هیچ هۆکارێک نییە بۆ قانقاریای وشک، ئەم چڵک هەڵگرتنە. قانقاریای تەڕ بە هۆکاری وەستانی کتوپڕی خوێنە، لەوانەیە بەهۆی سوتان بە ئاگر یاخود ماددە کیمیاییە سوتێنەرەکانەوە بێت، هەروەها بەهۆی سەرمایەکی کاریگەری زۆرەوە کە خوێن بوەستێتنێت، وە یان بە بەرکەوتنی فیزیایی و لە ئەنجامدا لەناوبردنی مولولەکانی خوێن، بونی چيوری زۆری ناوە دەماوەکە ڕێگە لە هاتوچۆی خوێن دەگرێت، یاخود بەهۆی زۆر مانەوە لە ناو جێگەدا بەهۆی نەخۆشیەوە، بۆ بەرگری لەم حاڵەتە پێویستە ئەوانەی سەرەوە نەکەین و برینەکانی لەشمان بە پاک و خاوێنی ڕابگرین.
قانقاڕیەی وشک بە هێواشی و بەهۆی کەم بوونەویە هاتوچۆی خوێنەوەی لە دەمارەکاندا دروست دەبێت و هەروەها بەهۆی نەخۆشی شەکرە و ڕەق بوونی خوێن بەرەکانەوە توش دەبێت. نیشانەکای قانقاڕیای وشک بریتییە لە کۆبوونەوەی ڕیشاڵە دەمارەکان لە شوێنێکدا، سارد بوونەوە، ڕەنگ پەڕیوی، لەناوچوونی لێدان لەو شوێنەی کە تووش دەبێت.
چارەسەری قانقاڕیا بریتییە لە لابردنی ڕیشاڵە مردووەکە بەهۆی بڕینەوەی ئەو شوێنەی کە تووش بووە. لە قانقاڕیای تەڕدا سوود لە ئەنتی بایۆتیک وەردەگرین، لە هەندێ حاڵەتیش دا ئۆکسجینی پاڵاوتەی بە فشار دەکرێت بە برینەکەدا بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێت.


سەرچاوەکان



373 بینین