هۆکارەکانی پشتئێشە ڕووندەکرێنەوە
کۆمەڵەی ئەڵمانی بۆ نەخۆشییەکانی بڕبڕەی پشت، هۆکارە گشتییەکانی ئازاری بڕبڕەی پست ڕووندەکاتەوە. بەپێی ڕاگەیێندراوی کۆمەڵەکە، کە ئاژانسی دەنگوباسی ئەڵمانی ئاماژی پێکردووە، هۆکارە گشتییەکانی ئازاری بڕبڕەی پشت ئەمانەن:
- دانیشتن بۆ ماوەی درێژ: زۆر دانیشتن ماسولکەکان لە بارێکی نەگونجاو دەهێڵێتەوە و لاوازیان دەکات، هەروەک گرژیان دەکات و دەبێتە هۆی پشت ئێشە. بۆ زاڵبوون بەسەر لێکەوتە خراپەکانی پشتئێشە، کۆمەڵە ئەڵمانییەکە ڕێنمایی دەدات کە پیادەڕەوی بکرێتە نەریتێکی ڕۆژانە و یۆگا بکرێ.
- کەم جووڵان: کەمجووڵان دەبێتە هۆی لاواز بوونی ماسولکەکان، بۆی دەبێت بە ماراسۆن و مەلەکردن جووڵەی بەردەوام بدرێتە ماسولکەکانی جەستە.
- قەڵەوی: کێش زۆری کاری نەرێنی لەو دیسکانەی نێوان بڕبڕەکان دەکات کە ئەرکیان هەڵمژینی ئەو زەبرە زۆرانەیە کە دەکەونە سەر پشت. بۆیە دەبێت لە ڕێگەی ڕێکخستنی خۆراک و زۆر جووڵانەوە کێشی لەش ڕێکبخرێ.
- گوشاری دەروونی: گوشاری دەروون دەبێتە هۆی گرژبوونی نەخوازراوی ماسولکەکان و ڕێگری لە پشوودانیان دەکات، بۆیە دەبێت تاکو دەکرێ ئارامیی دەروون ڕابگیرێ و گوشاری دەروونیی کەمبکرێتەوە.
- قورسی هەڵگرتن: ئەوانەی ماسولکەکانیان لاوازە، زۆرتر بە قورساییە زۆرەکان کاری نەرێنیان لێدەکرێ، گرنگە لە کاری بەرزکردنەوەی قورساییدا ئەژنۆ بنووشتێندرێتەوە نەوەک بڕبڕەی پشت.
سەرچاوەکان
2936 بینین