هێمنی تاجی سەرکەوتنە

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-31
هێمنی تاجی سەرکەوتنە
بنەماکانی فێرکردن

هێمنی تاجی سەرکەوتنە

نائارامی پۆل هەرچەندە زۆر بێت و لە سنور دەرچوونی قوتابیان چەندە زیاد بێت، پێویست ناکات پەنا ببردێتە بەر توڕەی و خۆسوورکردنەوە، بەڵکو چەندی دەکرێت پێویستە مامۆستا خۆگربێت و هێمنی دەروونی خۆی بپارێزێت، بەمە گەورەیی خۆی لای قوتابیان دەردەخات، بەڵێ مرۆڤی هێمن دەزانێت چۆن بیردەکاتەوە و چۆنیش چارەسەر بۆ کێشەکان دەدۆزێتەوە، توڕەبوونیش ئاگری دەروون هەڵدەکات و چرای بیر دەکوژێنێتەوە.


سەرچاوەکان