فەیسبووک مرۆڤ تووشی خەمۆکی دەکات

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-03-16:53:00 - کۆدی بابەت: 1926
فەیسبووک مرۆڤ تووشی خەمۆکی دەکات
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی

ئە‌و كەسانە‌ی تۆڕە‌كۆمە‌ڵایە‌تیە‌كان بە‌كاردە‌ھێنن، ئە‌گە‌ری توشبوونی خە‌مۆكیان زیاترە‌

ناوه‌ڕۆك

فە‌یسبوك مرۆڤ تووشی خە‌مۆكی دە‌كات

بە‌گوێرە‌ی توێژینە‌وە‌یكی نوێی پزیشكانی پیتسبۆرگ لە‌ پە‌نسلڤانیا پە‌یوە‌ندی ھە‌یە‌ لە‌نێوان بە‌كارھێنانی تۆڕە‌كۆمە‌ڵایەتیە‌كان و توشبوون بە‌ دڵە‌ڕاوكێ و خە‌مۆكی و دە‌ریشكە‌وتووە‌ ڕێژە‌ی ئە‌وانە‌ی تۆڕە‌ كۆمە‌ڵایە‌تییە‌كان بە‌كاردە‌ھێنن لە‌ ئەرمریكا بە‌شێوە‌یە‌كی بە‌رچاو زیادیان كردوە‌.
د.بریان پریماك و ھاوڕێكانی لە‌ زانكۆی پیتسبۆرگ لە‌ توێژینە‌وە‌كە‌یاندا لە‌ پە‌یوە‌ندی نێوان توشبوون بە‌ نە‌خۆشییە‌كانی خە‌مۆكی و دڵە‌ڕاوكێ و زیاد بە‌كارھێنانی تۆڕە‌كۆمە‌ڵایە‌تیە‌كانی وە‌ك فە‌یسبوك، ئینستاگرام، یوتوب، گوگڵ و تویتە‌ریان كۆڵیوە‌تە‌وە‌، ئە‌وان بۆیان دە‌ركە‌وتووە‌ ئە‌و كە‌سانە‌ی لە‌ ڕۆژێكدا ٦١ خولە‌ك و لە‌ ھە‌فتە‌یە‌كدا نزیكە‌ی ٣٠ جار سە‌ردانی تۆڕە‌كۆمە‌ڵایە‌تیە‌كان دە‌كە‌ن، مە‌ترسی توشبوونیان بە‌ نە‌خۆشییە‌ دە‌رونیە‌كانی وە‌ك خە‌مۆكی و دڵە‌ ڕاوكێ زیاترە‌، پزیشكانی زانكۆی پیتسبۆرگ ئاشكرای دە‌كە‌ن ڕێژە‌ی بە‌كارھێنانی تۆڕە‌كۆمە‌ڵایە‌تیە‌كان بە‌شێوە‌یە‌كی بە‌رچاو زیادی كردووە‌، بە‌جۆرێك كە‌ لە‌ساڵی ٢٠١٥ نزیكە‌ی لە‌ ٦٥٪‏ی ئە‌مریكیە‌كان تۆڕە‌كۆمە‌ڵایە‌تیە‌كانیان بە‌كارھێناوە‌، لە‌كاتێكدا لە‌ساڵی ٢٠٠٥ تە‌نیا ٧٪‏ی ئە‌مریكیە‌كان بە‌كارھێنە‌ری تۆڕە‌كۆمە‌ڵایە‌تیە‌كان بوون، پێشتر لە‌ چە‌ند توێژینە‌وە‌یە‌كدا دە‌ركە‌وتبوو ئە‌و كەسانە‌ی تۆڕە‌كۆمە‌ڵایە‌تیە‌كان بە‌كاردە‌ھێنن، ئە‌گە‌ری توشبوونی خە‌مۆكیان زیاترە‌ و دە‌ریشكە‌وتبوو ھۆكاری خە‌مۆكی ئە‌وان پە‌یوە‌ندی بە‌ كە‌مخە‌وی و دابڕانیانە‌ لە‌ كۆمە‌ڵگا.


سەرچاوەکان



507 بینین