واتای چۆله‌که‌ له‌ خه‌ودا

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-02-04-08:27:00 - کۆدی بابەت: 1952
واتای چۆله‌که‌ له‌ خه‌ودا

ناوه‌ڕۆك

لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كان

لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو  هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای چۆله‌كه‌ لە خەودا کردووە . 

چۆله‌كه‌ له‌ خه‌وندا 

ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی ڕاوی بێچوه‌ چۆله‌كه‌ بكات و ملیان هه‌ڵبكه‌نێ و بیانخاته‌ ناو كیسه‌یه‌كه‌وه‌ ده‌بێته‌ مامۆستای منداڵان و زۆر به‌توندی په‌روه‌رده‌یان ده‌كات ( واته‌ به‌ ڕه‌قی له‌ گه‌ڵیان ده‌جوڵێت ) وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی چۆله‌كه‌ی سور ڕاو بكات ئه‌وا ژنێكی جوان ده‌هێنێ ، وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی چۆله‌كه‌ی زه‌رد ڕاو بكات ژنێكی نه‌خۆش و ڕه‌نگ زه‌رد ده‌هێنێ . 


سەرچاوەکان



2874 بینین