ناوهڕۆك
تەندروستی دەروونی چییە؟
تەندروستی دەروونی بریتیە لە باشی هەست و دەروونمان. كاردەكاتە سەر شێوازی بیركردنەوەمان، هەستكردنمان و هەروەها ڕەفتاركردنمان، بەهەمان شێوە چۆنیەتی مامەڵەكردنمان لەگەڵ سترێس و بڕیاردانمان دیاری دەكات.
بەدرێژایی ژیانمان دووچاری چەند كێشەیەكی دەروونی دەبینەوە كە دەبێتە هۆی گۆڕینی شێوازی بیركردنەوە و ڕەفتاركردنمان. كێشەر دەروونی چەند هۆكارێكی هەیە لەوانە:
- هۆكاری بایۆلۆجی، وەك بۆماوە و دەردراوەكانی مێشك.
- ئەزموونی ژیان، وەك خەفەت خواردن و توندوتیژی.
- بوونی كێشەی دەروونی تر لە خێزانەكەتدا.
نەخۆشیە دەروونیەكان بڵاون هەروەها یارمەتی بەردەستە، گەر كەسێك كێشەی دەروونی هەبێت دەتوانێت باشر ببێت و بەتەواوی ڕزگاری ببێت لێی.
نیشانە سەرەتاییەكانی نەخۆشی دەروونی
دوودڵیت لەوەی كە ناسراوێكت یان خۆت كێشەی دەروونیت هەیە؟. لەم خاڵانەی خوارەوەدا ئاماژە بە نیشانە سەرەتایی و باوەكانی نەخۆشی دەروونی دەدەین:
- زۆر خواردن و خەوتن یاخود بە پێچەوانەوە.
- دووركەوتنەوە لە خەڵك و چالاكییەكان.
- كەمی یان نەبوونی وزە.
- هەست بە سڕبوون بكەیت، هیچ شتێك مانای نەبێت لات.
- هەبوونی ئازار و سەرئێشەی بێهۆكار.
- هەست كردن بە بێ هیوایی.
- جگەرەكێشان و خواردنەوە و بەكار هێنانی ماددە هۆشبەرەكان لە ڕادە بەدەر.
- هەستكرد بە سەرلێشێوان، بیرچوونەوە، بێ سەبری، تووڕەیی، ترسان.
- دەنگ بەرزكردنەوە و تووڕەبوون بەسەر ئەندامانی خێزانەكەت و هاوڕێكانتدا.
- بێزاربوونی لە ناكاو كە دەبێتە هۆی تێكدانی پەیوەندییەكانت.
- بوونی جەند خەیاڵێكی جێگیر لە مێشكتدا كە نەتوانیت دەریان بكەیت.
- بیستنی دەنگ و باوەڕكردن بەوەی كە شتەكانی چواردەورت ڕاستی نین.
- بیركردنەوە لە ئازاردانی خۆت یان چواردەورەكەت،
- لاوازی یان نەتوانینی كردنی كارەكانی ڕۆژانەت، وەك بەخێوكردنی منداڵەكانت، نەچوون بۆ سەر كارەكەت یان قوتابخانە.
باشی تەندرووستی دەروونی
باری دەروونی ئەرێنی وە لە خەڵك دەكات كە:
- تواناكانی خۆیان بزانن.
- مامەڵەكردن لەگەڵ ناخۆشیەكانی ژیان.
- كاركردن بەشێوەیەكی باش و بەرهەمهێنیرانە.
- یارمەتیدانی كەسانی چواردەورت.
چەند ڕێگایە بۆ هێشتنەوەی تەندرووستی دەروونیت بە ئەرێنی (پۆزەتیڤ)
- داواكردنی یارمەتی هەركاتێك پێویستت بوو.
- تێكەڵبوون لەگەڵ كەسانی دیكەدا.
- مانەوە بە ئەرێنی.
- وەرزشكردن.
- یارمەتیدانی ئەو كەسانەی كە پێویستیان پێتە.
- بەپێی پێویست بخەویت.
- زوو ڕاهاتن لەگەڵ چواردەورت.
سەرچاوەکان
2851 بینین