دوای مردنی شاژنی بەریتانیا کێ شوێنی دەگرێتەوە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-09-09
دوای مردنی شاژنی بەریتانیا کێ شوێنی دەگرێتەوە؟
پرسگەی جیهان ناسین

ناساندن

شاژنە ئێلیزابێث ناوی تەواوی ئێلیزابێث ئەلێکساندرا مارییە. لە ٢١ی نیسانی ١٩٢٦ لە لەندەن لەدایکبووە. شاژنە ئێلیزابێثی دووەم دوای مردنی باوکی لە ساڵی ١٩٥٢، لە ٦ی شوباتی ئەو ساڵەدا بووە شاژنی بەریتانیا. لە ڕۆژی ٢٠٢٢/٨/٩ کۆچی دوایی کرد. 

کێ شوێنی شاژنە ئیلیزابێث ئەگرێتەوە؟

چارڵس فیلیپ ئارسەر جۆرج، کوڕە گەورەی شاژن لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا ڕاستەوخۆ بووە پاشای بەریتانیا و ١٤ وڵاتی دیکە، وەک ئوسترالیا، کەنەدا و نیوزیلەندا.


سەرچاوەکان