ناوهڕۆك
شەرمنیی منداڵان
منداڵەکەم سەرنج ڕاکێشە و زۆر دەجووڵێت، چالاکییەکی زۆری هەیە و حەزی لەسەر زاڵبوونە بەسەر ماڵدا، بەڵام لە دەرەوەی ماڵ شەرمن و داخراوە بە ڕادەیەک کە کەسڵکی ناسیاو ببینێ سەر دادەخات و شەرمی زیاتر دەبێت کاتێک قسەی لەگەڵدا دەکات، من نازانم چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەم، چونکە دەترسم حاڵەتەکەی خراپتر بکەم
حەز لە قەڵەباڵغی و حەز لە پێشبڕكی ناکات چونکە دەترسێ کەسانی تر بەسەریدا زاڵ بن و بدۆڕێت.
یان وەڵامی ئەو پرسیارە دەزانێت کە مامۆستا لێی دەکات بەڵام ناتوانێ وەڵامی بداتەوە.
ئەم شتانە چەند دیاردەیەکی نەویستراوە لە شەرمدا و لەوانەیە منداڵ توشی بێ و بە درێژایی تەمەنی لەگەڵیدا بمێنێ ئەگەر بە دانایی چارەسەر نەکرێت.
ئەمانە چەند دیاردەیەکن لەوانەیە لەگەڵ منداڵدا دەست پێبکات لە تەمەنی (١٠) ساڵی یەکەمیدا، لەوانەیە بەردەوام بێ لەگەڵیدا ئەگەر بە دانایی و ئارامییەوە چارەسەر نەکرێت. بە ڕاستی ئەمانە گرفتێکی گەورەن کە شەرم دەبێتە هۆی دروست بوونیان لای منداڵ، چونکە مندالی شەرمن لای گرانە کە کەسیتی چاک لەگەڵ کەسانی دەوروپشتیدا دروست بکات، یان هاوڕێیەتیەکی تازە گرێبدات لەگەڵ نزیکەکانی.
لەوانەیە شەرمی منداڵ ببێتە هۆی دروست بوونی ترس و بیم و شێواندنی ئەعصابی و هەروەها ترس لە هەستان بە هەر کارێک لە ترسی سەرنەکەوتن، گرانییەکی زۆر دەبینێ لە سەرنجدان لەوەی لە دەوریدا ڕوودەدات و نازانێ چۆن بە تەنها بەرەنگاری ژیان بێتەوە، بە تایبەتی کاتێک دەچێتە قوتابخانە، لەوانەیە هەست بکات لە خۆی ڕازی نییە، ناتوانێ پرسیار بکات لە ترسی وەڵام نەدانەوە و ڕێگرتن لێی، لەبەر ئەوە لێکۆڵەرەوان زۆر گرنگی بەم دیاردەیە دەدەن، لەبەر ئەو شوێنەوارە خراپانەی هەیەتی لەسەر منداڵ و لەسەر دەروونی منداڵ.
هەندێ سکاڵای دایکان و باوکان ئەوەیە منداڵەکانیان شەرمنن، ئەگەر مەبەست لە شەرم ئەمە بوو کە باس کرا ئەوە هەڵە لە دەربڕینەکەدا هەیە کە ئەویش شەرمی نەویستراوە (الحیاء المذموم)، بەڵام ئەگەر شەرم ئەدەبە بەرامبەر بە گەورە و قسە نەکردنە بەرامبەری بەبێ پێویست، لەم شێوەیە ئەمە ڕەوشتی پێغەمبەر (ص) بووە (کان اشد حیاء من العذاء فی خدرها) رواە مسلم، پێغەمبەری خودا (ص) بە لای پیاوێکدا تێپەڕی کە سەرزەنشتی براکەی دەکرد لەسەر شەرم کردن، پێغەمبەر (ص) پێی فەرموو (دعە فأن الحیاء من الأیمان) واتە: وازی لێبێنە چونکە شەرم لە باوەڕەوەیە.
پێویستە دایکان و باوکان ئەم جۆرە شەرمە لە منداڵەکانیان گەشە پێبدەن، چونکە ئەوە ڕەوشتی (فطرە) یە.
ئەو هۆکار و پاڵنەرانە چین منداڵ دەکەن بە شەرمنێکی نەویستراو؟
هۆکاری بۆماوەیی
کۆمەڵێ لە لێکۆڵەوەروان وا دەبینن، کە فسیۆلۆجی مێشکی منداڵانی توش بوو بە شەرم وایان لێ دەکات دەیان سازێنێ بۆ وەڵامدانەوەی. لێرەوە کاریگەری بۆماوەیی لەگەڵ ئەو شوێنەی چواردەوری کاریگەری خۆی هەیە، هەروەها هەڵچوون و هەست و حاڵەتی دەروونی کە دایک پێوەی دەناڵێنێ لە قۆناغی سکپڕیدا کاریگەری هەیە لەسەر گەشەی منداڵ و ئەیسازێنی بۆ دەرکەوتنی حاڵەتی شەرم لە سەراپای تەمەنیدا.
شێوازی مامەڵەی دایک و باوک لەگەڵ منداڵدا
سەرەڕای کاریگەری بۆماوەیی، دایک و باوکیش بەرپرسن لە توشبوونی منداڵ بە شەرم بەبێ ئەوەی هەستی پێ بکەن، ئەمەش ڕوودەدات لە کاتی هەڵوێستێکی سادە، یان چەند تێبینییەک کە هەست بە کاریگەری ناکەن لەسەر مندال.
ناکۆکی نێوان ژن و مێرد
دەبێتە هۆی ترسی نادیار بۆ منداڵ و وای لێدەکات هەست بە ئارامی نەکات کە کاریگەری دەبێ لەسەر دەروونی و، بەم حاڵەتە دەیگەیەنێتە حاڵەتی داخراوی و شەرم کردن.
بزواندنی (غیرە) لای منداڵ
ئەمەش بە بەراوردکردنی لە نێوان ئەم منداڵە و یەکێکی تر وەکو خۆی یان برایەکی کاتێک کە ئەو لە لایەنێکدا بەسەر ئەمدا، ئەمەش بە مەدح کردن لەسەر زیرەکی یان باش هەڵسوکەوت کردن بە تایبەت لە بەردەم کەسانی تر کە منداڵ هەست بە داڕمان و ئیحراجی دەکات و دەبیتە هۆی هەست کردنی زۆر بە شەرم.
توندی لە سزادا
ئەویش بە سزادانی مندال بەهۆی تەنها هەڵەیەک یان بەهۆی کەمتەرخەمی لە کاتی ناوماڵیدا ایندابەزینی نمرەی تاقیکردنەوەی.
گیر و گرفتی تایبەت
وەکو ئەوەی توشبوونی بە کەموکوریەکی لە جەستەدا یان نەخۆشییەکی بەردەوام یان باش قسە بۆ نەکردن وەکو تەتەڵەکردن، بەمە منداڵ هەست دەکات کە ئەم کەمترە لە هاوڕێکانی بۆیە لێیان دوور دەکەوێتەوە و تێکەڵاویان نابێت.
ئەمانە هەموو دەبنە هۆی هەست بە کەمی کردن و کەم سەیرکردنی خۆی کە ئەمەش خۆی بنچینەی شەرم کردنە.