ناوهڕۆك
خۆشەویستی بە بێدەنگی!
چۆن بە بێ قسەکردن بە هاوسەرەکەت دەڵێی: خۆشم دەوێیت؟
خۆشەویستی لە نێوان ژن و مێرددا تەنیا بە دەربڕینی چەند وشەیەک نابێت، بەڵکو چەندان هۆکار و ڕەفتاری دیکەی کردەنی و بەردەست هەن، کە زۆر بە ئاسانی ناخی پڕ لە خۆشەویستیت بۆ خۆشەویستەکەت واڵا دەکەن. گوزارشتکردنی خۆشەویستی بەبێ قسەکردن، کارێکی زێدە ئاسانە، گەلێک جار واقیعی و کاریگەرتریشە... ئەمەی خوارەوە بەشێکە لەو حاڵەتانەی کە بەبێ گفتوگۆ خۆشەویستی خۆت بۆ یارەکەت دەربڕی:
- دەنکۆڵەی بچووکی میوە: (ترێ، گێلاس) بێنە و پێیان بنووسە: (خۆشم دەوێی).
- بەفر لە شێوەی دڵ دابتاشە و بیخە نێو ئەو گڵاسەی کە خۆشەویستەکەت ئاوی تێدا دەخواتەوە.
- گوڵێک بخە نێو ئەو کتێبەی کە خۆشەویستەکەت بە نیازە بیخوێنێتەوە.
- وێنەکەی لە شوێنێکی دیاریکراو هەڵواسە.
- لە کاتی یاریکردن لە دەرەوە، نامەیەکی ناسک و سۆزپژێن بە مۆبایلی بۆ هاوسەرەکەت بنێرە.
- کاتێک گەرماو هەڵمی کرد، بە پەنجەی دۆشاومژەت وێنەی دڵێک لەسەر ئاوێنە دروست بکە، بۆ ئەوەی خۆشەویستەکەت کە هات بیبینێت.
سەرچاوەکان
955 بینین