ناوهڕۆك
سنووری جوگرافی هەرێمی کوردستانی عێراق
سنووری ڕۆژهەڵات و باکوور و باکووری ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستانی عێراق سنووری نێودەوڵەتییە لەگەڵ هەریەک لە دەوڵەتانی ئێران تورکیا و سوریا، بەڵام سنووری باشوور و باشووری ڕۆژئاوای هەرێم لە ناوقەدی عێڕاقەوە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی بەدرە لە پارێزگای واست دەست پێدەکات، بەرەو باکوور تا پردی نەوت، لە ڕۆژئاوای شارۆچکەی مەندەلی هەڵدەکشێت، بە تەنیشت بەرزاییەکانی حەمرینەوە تا فەتحە دەڕوا و شان بە شانی ڕووباری دیجلە سەردەکەوێ و لە باکووری شاری موسڵ بەرەو باشووری ڕۆژئاوا دەچێت بە ئاڕاستەی شارۆچکەی حەزەر، پاشان بەرەو ڕۆژئاوا تا دەگاتە سنووری عێراق-سوریا لە باکووری شارۆچکەی بەعاج.
ڕووبەری هەرێم نزیکەی ٨٠،٠٠٠ کیلۆمەتری دووجا دەبێ کە دەکاتە زیاتر لە ١٨٪ی سەرجەمی ڕووبەری عێراق، بەم شێوەیە هەرێم لە نێوان دوو بازنەی پانی (٣٣-٣٧) باکووری هێڵی یەکساندایە، و لە نێوان هەردوو هێڵی درێژی (٤١-٥٦) ڕۆژهەڵاتی هێڵی گرینج دایە.