چەند ئامۆژگارییەک بۆ تازە بووک و زاوا دەربارەی شەوی یەکەم
لە دوای گەیشتن بە ئۆرزگام (لووتکەی چێژ)، سوپاسی بکە و ئاسوودەیی خۆتی بۆ دەربڕە. دەکرێ پێی بڵێی: خۆشترین خۆشیی ژیانم بۆ یەکەمجار لە تۆ وەرگرت... نەکەی خۆت مۆڕ و مۆچ بکەیت، بووک وا هەست بکات بەهۆی ئەوەوە نیگەران و دڵتەنگیت.
- هەتا پێت دەکرێت پاک و خاوێن بە، دەم و ددانت بۆنخۆش و شیرین بکە، قژت بەشێوەیەکی سەرنج ڕاکێش دابێنیت.
- مووری بەر و بنهەنڵگت لابەرە، بۆنی تایبەتیان لێ بدە.
- ئەگەر لەو شەوەدا بەهۆی فشاری دەروونی یان جەستەیی سەرکەوتوو نەبووی، پێویستە زوو سەردانی پزیشکی تایبەتمەند بکەیت.
چەند ئامۆژگارییەکی تایبەت بە بووکان
- هەر چەند هاوسەرەکەت کەسێکی بەهێز و بازوو بێت، فەرمانڕەوایی چەندان سوپای سەربازی بە دەستەوە بێت، لەو شەوەدا پەروای لەوە هەیە نەتوانێ بە زاوا بێت، بۆیە باش وایە هاوکاری بکەیت و لە کردەکان ساردی نەکەیتەوە.
- پێویستە هەمیشە خۆت وا خاوێن و جوان ڕآبگریت و بۆنی هێمنکەرەوە لە خۆت بدەیت، هەردەم جلی سەرنجڕاکێش بۆ هاوسەرەکەت بپۆشیت.
- پێویستە بزانی کە لادانی پەردەی کچێنی بۆ ماوەیەکی کەم. نەرمە ئازارێكی دەبێت و چەند دڵۆپە خوێنێکی کەمی لێ دێت، بەڵام ئەگەر پەردەکە لاستیکی بوو، لە ئەنجامی کردە سێکسییەکە نادڕێت و چووک بە سێنایی بە دەرچەکەدا دەچێتە ژوورەوە، بێ ئەوەی بیدڕێنێت. لەو کاتەدا هیچ خەمبار مەبە، سەردانی پزیشکی تایبەتمەند بکە، بە ئاسانی چارەسەر دەکرێت.
- ئەگەر ئازارێکی زۆرت لە دەرچەی زێ هەبوو، مەترسە، لەوانەیە ئەمە بەهۆی دڵەڕاوکێوە پەیدا بووبێت. داوا لە هاوسەرەکەت بکە بە هێمنی کردەکە بکات، ئەگەر ئازارەکە هەر بەردەوام بوو، سەردانی پزیشک بکە.