پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان چۆنن بۆ گیانداران؟
گیانەوەران لەگەڵ یەکدا کارلێک دەکەن، وەک کۆمەڵە یان بە تاک، لەوانەیە بەیەکەوە کاربکەن یان ململانێ بکەن هەموو ئەم ڕەفتارانە بە ڕەفتاری کۆمەڵایەتی ناودەبرێن. ڕەفتاری کۆمەڵایەتی بریتییە لە کارلێک کردن لە نێوان گیانەوەرانی هەمان جۆر. گیانەوەران پشت بە بەردەوامی بەیەک گەیاندن دەبەستن لە کارلێکە کۆمەڵایەتییەکانیدا.
بەیەک گەیاندن
دەبوایە ژیان چۆن بوایە ئەگەر مرۆڤ نەیتوانییایە قسەبکات یان بخوێنێتەوە ئەوا تەلەفۆن و پەرتووک و ئینتەرنێت نەدەبوو. ئەوە ژیانیش جیاواز دەبوو. زمان ڕێگەیەکی گرنگە بۆ بەیەکگەیشتنی مرۆڤەژان، لە بەیەک گەیاندن دەبێ هێمایەک بگوازرێتەوە لە گیانەوەرێکەوە بۆ گیانەوەرێکی دیکە، وە دەبێ وەرگری هێمانە بە ڕێگەیەک وەڵام بداتەوە. گیانەوەران زمانێک بەکارناهێنن بە وشە و بنەمای ئاڵۆز، بەڵکو بە زۆر ڕێگەیەک بەیەک دەگەن. بەیەک گەیاندن یارمەتی گیانەوەران دەدات بۆ مانەوە. زۆر لە گیانەوەران وەک گورگەکان بەیەک دەگەن بۆ بەرگریکردن لە بوارێکی زیندەیی دژ بە تاکی هەمان جۆر، هەروەها گیانەوەران بەیەک دەگەن بۆ دۆزینەوەی خۆراک، و ئاگادارکردنەوەی گیانەوەرانی دیکە لە مەترسی وە بۆ جیاکردنەوەی تاکەکانی خێزانێک و ترساندنی نێچیرگرەکان و دۆزینەوەی هاوسەرەکانیان.
ڕێگاکانی بەیەک گەیاندن
گیانەوەران بەیەک دەگەن بۆ ناردنی زانیارییەکان بۆ گیانەوەرانی دیکە لە ڕێی دەنگ و بەرکەوتن و ماددە کیمییاییەکان یان بینین. هەموو هەم ڕێگایانە دەکرێت بەکاربهێنرێت بۆ هەڵگرتنی زانیاری دیاریکراو.
- ١. دەنگ
زۆر لە گیانەوەران بەیەک دەگەن بەهۆی دەرکردنی دەنگەوە. گورگەکان دەلوورێنن، و دۆلفینەکان فیکە و دەنگ پەیدا دەکەن بۆ بەیەکگەیاندن لەگەڵ دۆلفینەکانی دیکە. وە نێرەی باڵندەکان لە بەهاردا دەخوێنن بۆ بەدەست هێنانی بواری زیندەیی یان بۆ سەرنج ڕاکێشانی بەڵندەی دیکە بۆ جووت بوون و زۆربوون. دەنگ هێمایەکە دەگاتە زۆر لە گیانەوەران، لە ڕووبەرێکی فراواندا، وە هەر نموونە وەک فیلەکان دەنگێکی لەرەلەر نزم بەکاردێنن بۆ بەیەک گەیاندن لەگەڵ فیلێکی دیکە لە دووری چەند کیلۆمەترێک. وە نەهەنگە گۆشت پارەییەکان چەند سترانێک دەبێژن کە لە دووری چەند کیلۆمەترێک گوێ بیستی دەبێت، هەردوو جۆرەکە ئەم دەنگانە بەکاردێنن بۆ ناردنی زانیارییەکان سەبارەت بە جێگەکانیان.
- ٢. بەرکەوتن
گیانەوەران هەروەها بەرکەوتتن بەکاردێنن بۆ بەیەک گەیاندن، گیانەوەرانی شمپانزی، بۆ نموونە بە زۆری بایەخ بەیەکتر دەدەن، وە ئەم بایەخدانە بەیەکەوە گیانەوەرانیش دڵخۆش دەکات. لە کاتێکدا پێستی یەکتر بژار و خاوێن دەکەنەوە، ئەم چالاکییە ڕێگەیەکی گرنگە بۆ بەیەکگەیاندنی مەیموونەکان، شەمپازی بایەخدان بەکاردێنی بۆ یەکتر ئارام کردنەوە و ئاسوودەکردن هەروەها بەهۆی دەست لێدان هاوڕێتی و پشتگیری دەردەبڕن.
- ٣. ماددە کیمیاییەکان
یەکێ لە ڕێگاکانی بەیەک گەیاندنی گیانەوەران بەکارهێنانی ماددەی کیمیایی دەبێت کە فیرۆمۆنەکانە. مێروولە و مێرووی دیکە پێکهاتەیەک لە فیرۆمۆنیک دەردەدا لەمانەش فێرۆمۆنی ئاگادارکەرەوە بۆ مێروولەی دیکە لە بوونی مەترسی و فێرمۆنی ناسینەوەی هەریەک لە هاوڕێ و دوژمنەکان، کە دەبێتە ناسینەوەی گەڕانەوەی مێروولەیەک بۆ یەکێ لە مۆڵگەکان. زۆر لە گیانەوەران فێرمۆنەکان بەکاردێنن بۆ دۆزینەوەی هاوسەر وە ئەوەی جێی سەرسوڕمانە کە فیلەکان و مێرووەکان هەندێ لە فێرۆمۆن بە کاردێنن بۆ کێشکردنی هاوسەرەکانیان. مێروولەی ئاگرین فێرۆمۆن بەکاردێنێ بۆ دیاریکردنی ئەوەی کە کام لە ئەندامانی مۆڵگەکە توانای زۆربوونی هەیە.
- ٤. بینین
گیانەوەران بینینە بەیەک گەیاندنیش بەکاردێنن. لە کاتێکدا زەردەخەنەیەک بکەی بۆ هاوڕێکەت ئەوا ئێمە نامەیەکی بینینمان بە زمانی لەش نارد. هەنگ زمانی لەش بەکاردێنێ، ئەمە سەرەڕای شێوەی دیکەی بەیەک گەیاندن بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵەکان سەبارەت بە خۆراک. زمانی لەش بیری زۆرمان پێڕادەگەیەنێت، لەوانە ئەو باڵندەیەی کە بیەوێ گیانەوەرێکی دیکە بترسێنێ پەڕەکەی گیڤ بکاتەوە بۆ ئەوەی قەبارەکەی بە گەورەتر دەربکەوێ، یان ددانەکانی دەردەخات بۆ هەڕەشەکردن. نیشاندانەکانی چاوەکانیش بەکاردەهێرێت لە ڕەفتاری دڵداری. هەندێ لە گوڵە ئەستێرە هەن هێما ڕۆشناییەکان دەردەکەن بۆ کێشکردنی یەکتری هەروەها گیانەوەران زمانی لەش بەکاردێنن لەکاتی یاریکردن.
ژیانی بە کۆمەڵ
پلنگ بە تەنیا دەژی و جگە لەو کاتەی کە مێیەی پڵنگ لەگەڵ بێچووەکانێتی و بەدەگمەن ڕووبەڕووی پڵنگێکی دیکە دەبێتەوە. و سەرەڕای ئەمەش نزیکترین گیانەوەر کە لە پڵنگەوە نزیکە ئەویش شێرە بەدەگمەن بە تەنیا دەبێ، شێرەکان بە کۆمەڵ دەژین، بەیەکەوە دەخەون و بەیەکەوە ڕاودەکەن و بەیەکەوە بێچووەکانیان بەخێودەکەن. لەوانەیە ژیان لە کۆمەڵەکاندا ئارامی زیاتر ببخەشێ وەک لە ژیانی تەنیایی، کۆمەڵە گەورەکان بە خێرایی دەتوانن نێچیرگر ئاشکرا بکەن چونکە چاوی زۆرتریان هەیە بۆ چاودێری مەترسی لەوانەیە یەک گیانەوەر بتوانێت گیانەوەرێکی زۆر ئاگادار بکاتەوە، بۆ نموونە سمۆرەیەکی زەمینی فیکەی ئاگادارکردنەوە بەبەرزی ڕادەگەیەنێ بۆ وریاکردنەوەی سمۆرە زەمینییەکانی دیکە لە نزیکبوونەوەی مەترسی. هەروەها کۆمەڵەکان بەیەکەوە کاردەکەن بۆ بەرگری کردن لە خۆیان، بۆ نموونە گاکانی مسک کە هەڕەشەی لەناوچوونیان لێدەکرێ دەوری بێچووەکانیان دەدەن و شاخەکانیان ئاڕاستەی دەرەوە دەکەن وەکو خۆ ئامادەکردن بۆ جەنگ. هەروەها ژیانی بە کۆمەڵ یارمەتی گیانەوەران دەدات لە دۆزینەوەی خۆراک. ئەو گیانەوەرانەی بە تەنیا ڕاودەژەب ئاسایی بە تەنیا گیانەوەری لە خۆیان بچووکتر دەکوژن، وە بە پێچەوانەوەی ئەو نێچیرگری وەک شێر و گورگ دەتوانن بە کۆمەڵ ڕاوبکەن و نێچیری لە خۆیان گەورەتر بکوژن.
لایەنی نەرێنی بۆ ژیانی بە کۆمەڵ
لە بەرامبەر ژیانی بە کۆمەڵ کێشەش دەکەوێتەوە، بۆ نموونە ئەو گیانەوەرانەی بە کۆمەڵی گەورە دەژین بەربەرەکانی دەکەن لەسەر خۆراک و مێیەکان، وە ئەو ناوچەی کە خۆراکی پێویستی تێدابێ بۆ گیانەوەرێک لەوانەیە بڕی پێویستی تێدانەبێ تا بەشی کۆمەڵێک گیانەوەر بکات. پێویستە لەم بارانەدا کۆمەڵەلان بگەڕێن بە دوای خۆراکدا، هەروەها بوونی گیانەوەرەکان لە کۆمەڵەکاندا نێچیرگرەکان کێش دەکەن، بۆیە دەبێ لە چاودێرییەکی بەردەوام دا بن، وە ژیان لە کۆمەڵەکان ڕێخۆشکەرە بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان.