ڕۆژانە یەک هێلکە بخۆ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-14-02:23:00 - کۆدی بابەت: 2244
ڕۆژانە یەک هێلکە بخۆ
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی

زاناکانی ئەمریکی بۆیان دەرکەوتووە کە ڕۆژانە خواردنی یەک هێلکە، دەبێتە هۆی دورخستنەوەی مرۆڤ لە تووشبوون بە جەڵتەی مێشک بە ڕێژەی ۱۲٪.

ناوه‌ڕۆك

ڕۆژی یەک هێلکە بخۆ

زاناکانی ئەمریکی بۆیان دەرکەوتووە کە ڕۆژانە خواردنی یەک هێلکە، دەبێتە هۆی دورخستنەوەی مرۆڤ لە تووشبوون بە جەڵتەی مێشک بە ڕێژەی ۱۲٪.
چەند توێژینەوەیەکی زانستی ئەمریکی گەیشتونەتە ئەوەی کەوا خواردنی هێلکە ڕۆژانە بە ڕێژەیەکی زۆر سوود بە لەشی مرۆڤ دەبەخشێت و جگە لە سوودەکانی بۆ ئێسک و خوێن و بەشەکانیتری لەشی مرۆڤ، سوودی بۆ دوورخستنەوەی لە جەڵتەی دڵیش هەیە.
دکتۆر دۆمینک ئەلێکسەندەر، کە بەرپرسی توێژینەوەزانستیەکانی نوێی ئەمریکا بوو، لەسەر هێلک، پەیمانگای EpidStat باس لەوە دەکاتکە پشت بەستن بە توێژینەوە نوێکانی پێشخۆیان ئەم کارەیان کردووە و سوودیان لە هەموو ئەو توێژینەوانە وەرگرتووە کە لەماوەی ۳۳ ساڵی ڕابردوودا ئەنجامدراون، واتە لەساڵی ۱٩٨٢ بۆ٢٠١٥، کە بە بەشداری زیاتر لە ٢٧٥ توێژەر ئەنجام دراون.


سەرچاوەکان



826 بینین